Accessibility links

پارێزەر شۆخان ئەحمەد: سەرباری قەیرانی دارایی، ناپاکی لە هاوسەرگیریدا هۆکاری زیادبوونی تەڵاقە لە هەرێمی کوردستان 


یەکێک لە کێشە دیارەکانی کۆمەڵایەتی لە جیهاندا مەسەلەی جیابوونەوەی ژن و مێردە ودواتر تەڵاقدان. هەرێمی کوردستانی عێراقیش بەدەر نییە لەو کێشەیە بگرە رێژەی تەڵاقدان تێدا لە ماوەی ساڵی پار و ئەمساڵدا رووی لە زیادبوونێکی بەرچاو کردووە. ئایا هۆکارە دیارەکانی دەبنە پاڵنەر بۆ جیابوونەوەی هاوسەرەکان لە هەرێمی کوردستان تەنها داراییە؟ یان هۆکار و پاڵنەری دیکەش هەن.

شۆخان ئەحمەد دەڵێت بەداخەوە لەم ساڵانەی دوایدا کێشەکانی تەڵاق وجیابوونەوە و کێشە خێزانیەکان لە هەرێمی کوردستان بەشیوەیەکی گشتی رووی لە زیادبوونە ، خەڵک پێیوابوو بە هۆی پەتای کۆرۆنا و کەرەنتینەوە بەتایبەت لە ساڵانی 2020 و 2021 دا، رێژەی جیابوونەوە وتەڵاق کەمدەبێتەوە ، بەڵام بەداخەوە ئەو رێژەیە لە هەڵکشاندایە.

من سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئەم بابەتەم کردوەتە تەوەرەی ئەم وتوێژەم لەگەڵ خاتوو " شۆخان ئەحمەد" پارێزەری راوێژ لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان.

خاتوو شۆخان دەشڵێت زۆرن هۆکارەکانی دەبنە مایەی جیابوونەوەی ژن و مێرد و دەشڵێت جگە لە قەیرانی دارای، ناپاکی و دروستکردنی پەیوەندی لەدەرەوەی هاوسەرگەری جا لەلایەن پیاوەکەوە بێت یان ژنەکەوە ، ئەمە هۆکارێکی زۆر زەق و دیاری زۆربوونی رێژەی جیابوونەوە وتەڵقدانە لە هەرێمی کوردستان . خاتوو شۆخان دەشڵێت سۆشیال میدیا ئەویش رۆڵێکی خراپی هەبووە لە زیادبوونی رێژەی تەڵاقدان و ئاماژەش بەوە دەکات کە مداڵانی ئەو باوانانەی لەیەکتری جیادەبنەوە دەبنە قوربانی ئەو تەڵاقە و هەروەها کاریگەری خراپیشی لە سەر کوڕ وکچی ئەو خێزانە لە ئایندەشدا دەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:34 0:00


XS
SM
MD
LG