Accessibility links

لە یو ئێن بەڵگەی ژینۆسایدکردنی ئێزدییەکان دەخرێنە ڕوو


ڕاوێژکاری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دوا ڕاپۆرتی خۆی داوە بە ئەنجومەنی ئاسایشی یو ئێن لەسەر بەرەنجام و دۆزینەوەکان لە شەشەم ڕاپۆرتیدا لەسەر کارکردنی تیمی لێکۆڵینەوەکانی یو ئێن بۆ بەرپرسیارکردنی داعش لەو تاوانانەی کردوونی.

کەریم ئەحمەد خان، ڕاوێژکاری تایبەت ڕایدەگەیەنێت "لە تەواوی لێکۆڵینەوە سەربەخۆکانی یو ئێندا لە تاوانەکان، بەڵگەی ئاشکرا و متمانەپێکراو هەن کە داعش ژینۆسایدی ئێزدییەکانی کردووە وەک کۆمەڵەیەکی ئاینی."

بەڵگەکانی لەلایەن ئەم تیمەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کۆکراونەتەوە پشتڕاستی دەکاتەوە تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارن لە لەناوبردن و کوشتن و دەستدرێژیکردن و ئەشکەنجەدان و کۆیلەکردن و سەرکوتکردن و تاوانەکانی تری جەنگ و هەروەهاش تاوانەکانی دژە مرۆڤایەتی لەبەرامبەر ئێزدییەکاندا.

لەو بەڵگانەی کۆکراونەتەوە، پشتڕاست کراوەتەوە بەرنامەی چەکی کیمیاییش کراون لە تاقیگەکانی زانکۆی موسڵدا، ئەو کاتەی داعش دەستی گرت بەسەر شاری موسڵدا لە ساڵی 2014دا. ئەو هەنگاوەی داعش لە ڕێی بەکارهێنانی کلۆرین بووە وەک چەکێک لەگەڵ پەرەپێدانی مەتریاڵی ژەهراوی وەک ثالیوم و نیکۆتین، تاقیکردنەوەکانیش لەسەر گیراوەکانی لای داعش کراون و هەمووشیان مردون. لە ساڵی 2016شدا داعش بەرنامەی دروستکردنی خەردەلی لە گۆگرد داڕشت، لە ڕێی تەقاندنی 40 موشەکەوە بۆسەر شارۆچکەی تازە خورماتوو.

XS
SM
MD
LG