Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: دکتۆر تەها ڕەسوڵ


دید و بۆچوونەکان لەسەر ڕۆڵی ڕۆشنبیر لە کۆمەڵگەدا جیاوازن، هەروەک چۆن پێناسەکردنەکەیشی جیاوازە و کەمیش نین ئەوانەی دەڵێن ڕۆشنبیر پێناسە ناکرێت.


یەکێک لە ڕوانینەکان وەهای دادەنێت، ڕۆشنبیر لە هەموو ڕەهەندەکانی تر دادەبڕێت و ئەو ئەرکەی لە ئەستۆیەتی هێنانە ئارای ڕۆشنگەراییە (مەعریفە)، لە بەرامبەریشدا ڕای تریش هەن لەوبڕوایەدان ڕۆشنبیر لەگەڵ بەرهەمهێنانی مەعریفەدا ئەرکی هەڵوێست وەرگرتنیشی لە ئەستۆیە، یان وەک دەگوترێت ڕۆشنبیر و ئەرکەکانی هەر لەوەدا سنوردار نابێت ڕەخنە بگرێت لە دنیا و لە بوون، بەڵکو بەریەککەوتنیشی لەگەڵ ڕەخنەدا دەبێت و مەرجیش نییە هەمیشە وەک دژەبەر سەروسەودا لەگەڵ دۆسێکاندا بکات، دەشتوانێت کار لەسەر ڕەخساندنی زەمینەی گۆڕانکارییەکان بکات، بەلانیکەم دیالۆگ دروست بکات.

دەکرێت بگوترێت لە هەموو کۆمەڵگەکاندا، ڕۆشنبیر بە توێژێکی کۆمەڵایەتی دادەنرێت کە ئامانجەکانی ئاڕاستەکردن و ڕاڤەکردن و ڕەخنەگرتنە و جێ دەستی ئەم توێژە لە کارە هزرییەکان و زەمینە هزرییەکاندا زۆر دیارە و لە کۆتاییشدا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە زۆر بواری کۆمەڵگەکەیدا بەوپێیەی توانایی هەیە بۆ دەستنیشانکردنی تەواوی ئەو ڕاستی و هۆکارانەی کەوتوونەتە دیوی ناوەوە یان شاراوەی ڕووداوەکانەوە.

فۆتۆیەکی ناو نێوەندی جەمال عیرفان
فۆتۆیەکی ناو نێوەندی جەمال عیرفان


جێی خۆیەتی بپرسین، ئایا ڕۆڵی ڕۆشنبیر لە کۆمەڵگەی کوردیدا چییە و چۆنیشە؟ ئایا بە بەراورد لەگەڵ توێژەکانی تری کۆمەڵگەی کوردیدا، توێژی ڕۆشنبیر قسەی خۆی هەیە؟ ئەگەر هەیەتی گوێی لێدەگیرێت یان نا؟

لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا وبەتایبەتیش لەدوای ڕاپەڕینەوە، دەیان نێوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە دامەزرێندران، هەندێکیان تا ئێستاش بەردەوامن و هەندێکیشیان زۆر بڕیان نەکرد و لەبەر هۆکاری جیاجیا داخران ، بەڵام هێشتاش پڕۆژە هەیە بۆ کردنەوەی چەندان نێوەندی تر.

فۆتۆی کۆڕێک لە نێوەندی جەمال عیرفان
فۆتۆی کۆڕێک لە نێوەندی جەمال عیرفان

نکۆڵی ناکرێت لەوەی کارەساتە فەرهەنگییەکان هیچیان کەمتر نییە لە کارەساتە ئابوری سیاسییەکان، ئا لەم ڕوانگەیەوە کوردێکی بەئەمەک ناوی تەها ڕەسوڵە و بۆ ڕێگەگرتن لەو کارەساتە ترسناکە، دەستدەکات بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کە هەر تەنها بۆ چاپکردنی کتێبەکان نییە، بەڵکو دەیان پڕۆژەی تری ڕوناکبیری لە هەگبەی خۆیدا هەڵدەگرێت و هێدی هێدی هەنگاوەکانی خۆی دەنێت.

یەکێک لە ئامانجەکانی دکتۆر تەها ڕەسوڵ، بەریەککەوتنە لەگەڵ چەمکەکانی تێگەیشتن و بیرکردنەوەدا. دکتۆر تەها لە نێوەندی قەیرانگەلێکی ئاڵۆزدا پڕۆژە هزری و هونەرییەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستاندا دەستپێدەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:10 0:00


XS
SM
MD
LG