Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران ڕێککەوتنێکی لەرزۆك ئەبێت


ئەحمەد ئەسکەندەری
ئەحمەد ئەسکەندەری

دیپلۆماتکاران لە ڕۆژی هەینیدا لە ڤییەنا خولی چوارەمی دانوستاندنەکانیان لەسەر بەرنامە ناوکییەکەی ئێران ئەنجامدا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا کە هەردووکیان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد لە زیندووکردنەوەی سەودای ساڵی 2015 دا نزیکبونەتەوە.

هەرچەندە دەکرێت ئەو سەودایە لە چەند هەفتەی داهاتوودا زیندوو بکرێتەوە ئەگەر ئێران ڕازی بێت دەست لە چالاکییە پێشکەوتووەکانی ئەتۆمی هەڵبگرێت.

ئایا ئێران تا چەند جدییە لە سەر ئەو مامەڵەیە و ئایا ئەم ڕێککەوتنە تا چەند بەردەوام دەبێت؟

شایان پاشا لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە لەو بارەیەوە گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئەحمەد ئەسکەندەری شیکەرەوەی سیاسی بنکە لە سوید سازکرد.

بەڕێز ئەسکەندەری پێیوایە هەم ئەمەریکا و هەم ئێران ئامادەن بگەنە ڕێککەوتن، بەڵام گومانی هەبوو ئەو ڕێککەوتنە ماوەیەکی زۆر بخایەنێت .گوتیشی هەردووکیان لەیەك بەد گومانن، هەردووکیان ئەزانن ئەو بەڵینانەی ئەیدەن بەڵینی کاتییە.

ئەحمەد ئەسکەندەری دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی ئەوە دانوستاندنە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە هەر کەسێک توانای زیاتری هەبێت ، گوشاری زیاتر بخاتە سەر بەرامبەر، ئەوا ئەو دەیباتەوە، هەرچەند بۆ هەمیشەیی نییە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:05 0:00


XS
SM
MD
LG