Accessibility links

ژیانی پەنابەران لە تورکیا 


زۆربەی ئەو کەسانە لە وڵاتی ئێران کێشەی سیاسیان هەیە یان بە هەر شێوەک ژیانیان لە ئێران ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە، وەک پەنابەر ڕوو لە تورکیا دەکەن بۆ پاراستنی ژیانیان بۆ ئەوەی لە تورکیاوە بتوانن بڕوەنە وڵاتێکی دیکە.

هاوکاتیش لەم ماوەی ئەم چەند ساڵەی رابردووەدا هەندێک لە پەنابەران و چالاکوانانی ماڤی مرۆڤ ڕایانگەیاندوە کە حکومەتی تورکیا هەڵسوکەوتێکی خراپی هەیە لەگەڵ پەنابەراندا، بە تایبەت پەنابەرانی ئێرانی.

زۆرێک لە یاساناسان پێیان وایە هۆکاری ئەم شێوە هەڵسوکەوتە لەگەڵ پەنابەرانی ئێرانی دەگەرێتەوە بۆ سێ ساڵ پێش ئێستا، واتە لەو کاتەوە بەرپرسیارێتی تۆمارکردنی داواکاری پەنابەران لە کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان وەرگیرایەوە و خرایە ئەستۆی دەزگاکانی کۆچ و پۆلیسی تورکیاوە.

وەک هەندێ لە پەنابەران باس دەکەن بە تایبەت لە ئیستاشدا بە هۆی کۆرۆناوە دۆخی پەنابەران زۆر رووی لە خراپتر بوون کردوە.

نوێترین زانیارییەکان لەسەر ڕەوش و دۆخی ژیانی پەنابەران لە تورکیا چییە؟

پڕۆسەی پەنابەری لە ئێستا چۆنە و جیاوازییەکەی لەگەڵ رابردوودا چییە؟

ئایا پەتای کۆرۆنا ژیانی پەنابەرانیشی تووشی کێشە کردوەتەوە لە تورکیا؟

ئایا بڕیاری نوێ سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە وەرگرتنی پەنابەران کاریگەری دەبێت لەسەر خێراپێشچوونی پڕۆسەی داواکاری پەنابەران؟

ئەوەی دەوترێت حکومەتی تورکیا هەندێ لە پەنابەران دیپۆرتی ئێران دەکاتەوە و ڕادەستی ئێرانیان دەکاتەوە تا چەند ڕاستە و هۆکارەکەی چییە؟

ئایا حکومەتی تورکیا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان هیچ یارمەتییەکی پەنابەران دەدەن بۆ گۆزەرانی ژیانیان؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە بەفراو نووری لەدەنگی ئەمەریکای بەشی کوردییەوە لەگەڵ عەباس زەندی لە تورکیاوە گفتوگۆی کردوە.

عەباس زەندی کوردێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە ئەندازیاری خوێندووە و هەروەها رۆژنامەنووس و نووسەری چەندین کورتە چیرۆکی منداڵانیشە. عەباس ماوەی هەفت ساڵە وەک پەنابەر لەگەڵ هاوسەر و دوو منداڵەکەی لە تورکیا دەژین و لە چاوەڕوانی داهاتوویەکی نادیاردا ژیانیان تێدەپەڕێنن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:58 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG