Accessibility links

ئەندامێکی ئەنجومەنی حەویجە: داعش خەتێکی لۆجستی بۆ دەستخستنی خۆراک و تەقەمەنی دروستکردووە


ئەندامێکی ئەنجومەنی قەزای حەویجەی ڕۆژاوای کەرکوک ئاماژەبەوەدەکات، داعش لە سنوری قەزای حەویجە سەرقاڵی هێز کۆکردنەوەیە، لەکاتێکدا فەرماندە سەربازیەکانی سوپای عێراق بێزاربوون و ڕۆحیەتی بەرگریان نەماوە.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئەحمەد خورشید دەڵێت"داعش بزووتنەوەیەکی ئاینیە، بۆیە هێرشەکانی لەمانگی ڕەمەزان دا چڕکردووەتەوە، تا چەکدارەکانی گەرم و گوڕبن."

جەختیشیکردەوە "ناوچەکە کە جوڵەی داعشی تێدایە پەراوێزخراوە، پاشان فەرماندە عێراقیەکان لەناوچەکەدا بێزاربوون و ڕۆحیەتی بەرگریان نەماوە."

سەبارەت بەهۆکاری بێزاربوونی فەرماندە سەربازیەکان و بەرگری نەکردنیان، ئەحمەدخورشید وتی"فەرماندەکان دەبینن لە نێو سەنگەردان و ماندوودەبن، لەولاشەوە سیاسیەکان خەریکی شتی ترن، ڕۆحیەتی بەرگریان تەواو لاوازبووە."

بەپێی وتەی ئەندامەکەی ئەنجومەنی قەزای حەویجە، زۆربەی چەکدارەکانی داعش کە لەناوچەکەدان، لەنێو تونێل و ناوچە سەختەکاندا جێگەیان بۆ خۆیان چاککردووە و لەگەرما و سەرما پارێزراون، وتی"داعشەکان خەڵکی ناوچەکەن، جم و جۆڵیان زیاتر لە ناوچە کێشە لەسەرەکان چڕکردووەتەوە."

ئەحمەد خورشید، پێیوایە داعش توانای هێرشی گەورەیان نیە، بەشێوەیەک بتوانن ناوچە کۆنترۆڵ بکەن، چونکە ژمارەی چەکدارەکانیان زۆر نیە و نایانەوێت قوربانی زۆر بدەن."

لەکۆتایی گفتووگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئەحمەد خورشید ئەندامی ئەنجومەنی قەزای حەویجە، ڕوونیکردەوە لەڕێگەی کەس و کارەکانیانەوە خۆراک دەگاتە چەکدارەکانی داعش، ئەمە جگە لەوەی هێڵێکی لۆجستیان دروستکردووە بۆ دەستخستنی چەک و خۆراک و خۆیان دەزانن ئەو هێڵە چۆن بەکار دەهێنن.

بەدرێژایی مانگی ڕەمەزان و ماوەی زیاتر لە 20 ڕۆژە، داعش لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکوک،سەڵاحەدین و ناوچە سونەنیشینەکانی عێراق، هێرشەکانیان چڕکردووەتەوە، بەشێوەیەک کەم شەو هەیە پەلاماری چەند ناوچەیەک نەدەن.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:02:29 0:00


XS
SM
MD
LG