Accessibility links

هیندستان گرفتارە لەنێوان بەرزبوونەوەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێوشێنە توندەکان


لەگەڵ بەرزبوونەوەی کەیسەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیندستانبۆ ئاستێکی پێوانەیی، سەرۆک وەزیری وڵاتەکە نارێندرا مۆدی ڕووبەڕوی فشاری گەورە دەبێتەوە بۆ سەپاندنی داخستنی گشتی و گرتنەبەری رێوشێنە توندەکان لە ئاستی نیشتیمانیدا کە لەئێستادا لەنێو مشتومڕی ئەوەدان ئایا سەپاندنی ئەو رێوشێنانە لەلایەن دەوڵەتەوە دەسەپێنرێن بەسە یان نا.

زۆربەی شارەزایانی پزیشکی و سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن و هەندێک لە دادوەرانی دادگای باڵا پێشنیاری داخستنیان کردووە پێدەچێت تاکە بژاردە بێت لەبەردەستدا لەکاتێکدا ڤایرۆسەکە لە شار و شارۆچکەکاندا هەر لەبڵاوبوونەوەدایە. لەکاتێکدا نەخۆشخانەکان بە ناچاری نەخۆشەکان دووردەخەنەوە لەخۆیان و کەسوکاری نەخۆشەکانیش لەململانێی دەستەبەرکردنی ئۆکسجیندان بۆیان و هاوکات شوێنی سوتاندنی تەرمەکان و شوێنی ناشتنەکان لەکۆشش و هەوڵی ئەوەدان فریای ناشتنی ئەوانە بکەون کە گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژی هەینی هیندستان تۆمارێکی پێوانەیی تۆمارکرد کە 414.188 حاڵەتی پشتڕاستکردەوە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا توشی کۆرۆنا بوون، کۆیگشتی بەرزبۆتەوە بۆ زیاتر لە 21 ملیۆن و 400 هەزار توشبوو لەو کاتەوەی کە پەتاکە بڵابۆتەوە. لەکاتێکدا بەهیوایەکی کەمەوە چاوەڕوانی ئەوە بوون ئاستی توشبووان دابەزێت. هەروەها بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی 3915 توشبووی دیکە گیانیان لەدەستداوە ، کۆیگشتی ئەوانەی گیانیان لەدستداوە گەیشتۆتە 234 هەزار و 83 کەس.

XS
SM
MD
LG