Accessibility links

مەترسی لەدەستدانی بەرەوپێشچوونەکانی پرسی ژنان ئەفغانستان


بە پێی هەڵسەنگاندنێک لە لایەن شیکەرەوە پلەبەرزەکانی هەواڵگری ئەمەریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئەگەر توندڕەوە ئیسلامییەکان لە ئەفغانستان دەستەڵات بگرنەوەدەست، ئەوا ئەو پێشکەوتنانەی لە مافەکانی ژنانی ئەفغانستاندا بەدەست هاتوون، هەموویان لە دەست دەڕۆن.

هەڵسەنگاندنەکە کە لە دوو لاپەڕەدا لە ژێر ناوی" Sense of the Community Memorandum" ڕۆژی سێشەممە لە ڕێگای ئەنجومەنی هەواڵگری نیشتمانی ئەمەریکاوە بڵاوکرایەوە، دەڵێت سەرەڕای هەندێک لێدوانی گشتی تاڵیبان بە پێچەوانەی هەڵسانگاندنەکەن، بەڵام هیچ هۆکارێک ننابینن بۆ ئەوەی باوەڕ بەوە بکەن تاڵیبان تێڕوانینی خۆی لەسەر مافەکانی ژنان گۆڕیبێت.

هەڵسەنگاندنەکە پیشاندەری ترسی بەرپرسان و گروپەکانی مافی مرۆڤن وە پێدەچێت دڵەڕاوکێیەکی زۆر لە نێوان زۆربەی ژنانی ئەفغانیدا دروست بکات.

هەڵسەنگاندنەکە دەشڵێت "هۆکاری پێشکەوتن لە مافەکانی ژنان زیاتر لە پشتیوانی ناوخۆیی، فشاری دەرەکی بووە و پێدەچێت کە دوای کشانەوەی هاوپەیمانان، مەترسی لەسەر ئەو پێشکەوتنانە دروستبن، تەنانەت بەبێ ئەوەی تاڵیبانیش هەوڵ بۆ لەناوبردنیان بدات."

تاڵیبان پێش ئەوەی لە لایەن ئەمەریکاوە لە ساڵی 2001 لە ئەفغانستان دوور بخرێتەوە، شێوەیەکی توندی ئیسلامی لەو وڵاتەدا سەپاندبوو کە بریتی بوو لە قەدەغەکردنی خوێندن بۆ کچان و قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی ماڵ بۆ ژنان بە تەنیا و بە بێ ئەندامێکی پیاوی خێزانەکەی.

ئەو ژنانەی کە یاساکانی تاڵیبانیان پێشێل دەکرد زۆر جار لەلایەن پۆلیسی ئایینی تاڵیبانەوە سووکایەتیان بەرامبەر دەکرا و لێیدەدران.

هاوکات بەرپرسانی ئەمەریکا بە شێوەیەکی بەردەوام هیوایان دەربڕیوە کە تاڵیبان لە بەرامبەر یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان و پاڵپشتی دارایی، ڕوانگە و بۆچوونەکانی خۆی سەبارەت بە مافی ژنان هێواش و نەرم بکاتەوە.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بەڵێنیدا دوای ڕۆیشتنی سەربازەکانی لە ئەفغانستان بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی مافەکانی ژنان لەو وڵاتەدا.

XS
SM
MD
LG