Accessibility links

 ژمارەی قوربانیانی ڕووداوی میترۆی مەکسیک دەگاتە 23 کەس


کاربەدەستانی شاری مەکسیکۆ سیتی ڕادەگەیەنن بەهۆی ڕووخانی پردێکی میترۆ و کەوتنە خوارەوەی میتۆریەک شەوی دووشەممە بەلایەنی کەم 23 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 70 کەسیش بریندار بوون. تیمەکانی بەهاناچوون چەندین کاتژمێر بەردەوام بوون لە هەوڵەکانیان تا تەرمی قوربانییەکان بدۆزنەوەو بریندارەکان ڕزگار بکەن.

بەڵام ئەو هەوڵانە سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕاگیران بەهۆی نیگەرانی سەلامەتی ئەوانەی کە لەوێ کاریان دەکرد.

شارەوانی مەکسیکۆ سیتی کلاودیا شاینباوم دەڵێت " نازانین کەسی تر زیندوو ماوە یان نا " لە ناو میترۆکە.

پێشتر شینباوم گوتی کەسێک بە زیندوویی لە سەیارەیەک دەرهێنراوە لەسەر ئەو شەقامەی کە میترۆکە کەوتووە بەسەریا هەروەهاو دەشڵێت 49 کەس لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە حەوتیان باری تەندروستیان خراپە و نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت.

ئەو گوتیشی بەداخەوە منداڵیش لە نێو قوربانییەکاندا هەن بەڵام ئاماژەی بەوە نەکرد چەند منداڵ.

ئەو گوتیشی پردەکە لە کاتێکدا ڕووخاوە کە میترۆکە بەسەریا تێپەڕبووە. سەدان ئەفسەری پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی ڕوداوەکە بڵاوبوونەوە، لە کاتێک هاوڕێی و کەسوکاری ئەو کەسانەی کە لە نێو میترۆکەدابوون لە دەرەوەی بازنەی ئاسایشدا کۆببونەوە.

.

XS
SM
MD
LG