Accessibility links

کۆرۆنا و دۆخی هەرێمی کوردستان


دکتۆر هێرش
دکتۆر هێرش

ڕێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەڵکشاندایە، بەتایبەتی لە دوای بۆنەکانی مانگی سێی ئەمساڵ، جێگری بەڕێوەربەری گشتی تەندروستی سلێمانی هۆکارەکانی بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبوان بۆ پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان و نەبوونی ڕۆشنبیری تەندروستی تاک دەگێڕێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە پرۆسەی کوتان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردوە، دکتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەربەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت تێڕوانینی هاوڵاتیان بۆ ڤاکسینەکە وەک جاران نیە و لە ئێستادا متمانەیان بە وەرگرتنی ڤاکیسنەکە هەیە، خەڵکێکی زۆر لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەرەو وەرگرتنی ڤاکسین دەچن بە هەموو جۆرەکانی ڤاکسینەوە، دەشڵێت لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە خەڵک دەتوانن ناوەکانیان تۆماربکەن پاشان لە ڕێگەی کورتە نامەیەکەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.

سەبارەت بە گرتنەبەری ڕێگەوشوێنی توندوتۆڵ لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار و حکومەتەوە دکتۆر هێرش دەڵێت بەستنی دەمامک بە زۆرە ملێ بە شێوەیەکی پراکتیکی جێبەجێ ناکرێت لە شوێنە گشتیەکان و بازاڕەکاندا خەڵک گوێڕەیەڵ نابن، حکومەت خۆشی ناتوانێت کۆنتڕۆڵی ئەو بارودۆخە بکات و سەپاندنی قورسە.

دکتۆر هێرش سەبارەت بە بۆنەکان لە هەرێمی کوردستان کە هاوڵاتیان بۆ یادکردنەوەیان لە شوێنە گشیەکان کۆدەبنەوە دەڵێت لەگەڵ ئەوەی کە بۆنەکان هۆکارێکن بۆ بەریەککەوتنی زیاتر کە ئەمەش دەبێتە هۆی تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسەکە بەڵام ئامارەکانی توشبوون بەشێوەیەک بەزر نەبونەتەوە دەتوانم بڵێم جێگیرن، پاشان لە مانگی ڕەمەزاندا هاوڵاتیان کەمتر دەچنە دەرەوە.

بۆ درێژەی ووتوێژەکە کرتە لەم فایلە دەنگیەی خوارەوە بکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:33 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG