Accessibility links

ڕێژەی توشبوون بە کۆڤید-19 لە هیندستان هەتادێت زیاتر دەکات


ئاماری ڕۆژانەی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆڤید-19 لە هیندستان بۆ یەکەمجار لە 400 هەزار تێپەڕبوو. وەزیری تەندروستی هیندستان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 402 هەزار کەس لە وڵاتەکەدا توشی کۆرۆنا بوون. کاربەدەستانی تەندروستی گشتی لەو بڕوایەدان ئاماری ڕاستەقینە بەلایەنی کەم پێنج ئەوەندەبێت.

پسپۆڕی باڵای نەخۆشییە درمییەکانی ئەمەریکا دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی Indian Express گوتی " ئەم ڤایرۆسە نیشانی داوە کە پشتگوێ بخرێت ئەوا بە نێو کۆمەڵگەدا دەتەقێتەوە، ئەگەر لەوە تێنەگەیت کە چەند توانای هەیە بۆ ئەنجامدانی زیانی گەورە، ئەوا توشی گرفتت دەکات."

فاوچی پێشنیازی قەدەغەکردنی هاتوچۆی سەرتاسەری بۆ هیندستان کرد. گوتیشی "کەس حەز ناکات داخستی سەرتاسەری لە وڵات ئەنجام بدات، بەڵام ئەگەر تەنها بۆ چەند ئەفتەیەکیش ئەم کارە بکەین دەتوانی کاریگەرییەکی بەچاو لە شێوازی پەتاکەدا ببینیت".

ڕۆژی شەممە بەهۆی گرکەوتنەوە لە بەشی کۆڤید-19 ی نەخۆشخانەیەک لە ڕۆژئاوای هیندستان 18 کەس گیانیان لەدەستدا.

کاربەدەستان دەڵێن 30 لە نەخۆشەکان ڕزگارکران لەو نەخۆشخانەیەکی ویلایەتی گوجرات.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕوون نییە چ شتێک بووەتە هۆکاری ئاگرەکە. سەرۆک وەزیری هیندستان نارێندرا مۆدی لە تویتێکدا ڕایگەیاند " دڵگران بووم بە گیانلەدەستدانەی خەڵکی بەهۆی گڕبەربوون" لە نەخۆشخانەکە. ئەو دەشڵێت " پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە قارەمانەکان دەکەم."

XS
SM
MD
LG