Accessibility links

ئایا یەکەم وتاری سەرۆک بایدن لەبەردەم کۆنگرێس تا چ ئەندازەیەک سەرکەوتوو بوو؟


دکتۆر سەڵاحەدین ئەحمەد

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پاش یەکەم سەد ڕۆژی کارکردنی، شەوی چەوارشەممە لەبەردەم هەردوو ئەنجومەنی کۆنگرێسدا وتارێکی پێشکەس بە گەلی ئەمەریکا کرد.

لەو وتارەیدا داوای لە ئەندامانی کۆنگرێس کرد ژمارەیەک لە پلانەکانی بۆ " خزمەتکردنی خێزانەکان و بوژانەوەی ئابوری ئەمەریکا" پەسەند بکەن. هەروەها گوتیشی "لەسەر بەڵێنەکەی خۆمان بووین و 1400 دۆلارمان داوە بە 85% ی خێزانەکانی ئەمەریکا. زیاتر لە 160 ملیۆن چەکمان بۆ ئەو مەبەستە ناردووە."

سەرۆک بایدن لە درێژەی وتارەکەی باسی لە زیادبوونی هەلی کار کرد و گوتی لە ماوەی ئەو 100 ڕۆژەی لە دەسەڵاتدایە، زیاتر لە 1.3 ملیۆن هەلی نوێی کار پەیدابووە، ئەمەش لە یەکەم 100 ڕۆژی هیچ سەرۆکێکی پـێشتر ڕووی نەداوە.

ئەو هەروەها جەختی کردەوە لەسەر یەکڕیزی ئەمەریکاییەکان و سەرکەوتنی پلانەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەویە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا.

ئایا چەندێک سەرۆک بایدن سەرکەوتوو بوو لە شێوازی پێشکەش کردنی گوتارەکەی؟

ئایا تا چ ئەندازەیەک دەتوانێت پشتیوانی کۆمارییەکان بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی بەدەستبهێنێت؟

ئایا کۆمارییەکان چەندێک سەرکەوتوو بوون لە وەڵامدانەوەی وتارەکەی بایدن؟

دکتۆر سەڵاحەدین ئەحمەد پرۆفیسۆر لە زانکۆی یونیەن کۆلیج لە نیویۆرک لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ هاوکار دەخیلی شەممۆ وەڵامی ئەم پرسیارانەوە ژمارەیەک پرسیاری تر دەداتەوە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:10:17 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG