Accessibility links

حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هیندستان دەگاتە زیاتر لە 18 ملیۆن


کۆی حاڵەتەکانی کۆڤید-19 ی هیندستان ڕۆژی پێنجشەممە 18 ملیۆنی تێپەڕکرد پاش ڕۆژێکی تری کە زۆرترین حاڵەتی تۆمارکراوی لە جیهاندا ڕاگەیاند، لە کاتێکدا گۆڕهەڵکەنەکان بەبێ وەستان کاردەکەن بۆ بەخاکسپاردنی قوربانیان و سەدانی تریش لە پارکەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکاندا سوتێندران.

هیندستان لە ڕۆژی پێنجشەممەدا 379 هەزار و 257 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەکەو3 هەزارو 645 حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسەکە ڕاگەیاند.داتاکانی وەزارەتی تەندروستی لە یەک بەرزترین ژمارەی مردنی بەهۆی ڤایرۆسەکە ڕاگەیاندلەوەتای دەستپێکردنی ئەم پەتایەوە تا ئێستا.

دووەم گەورەترین وڵاتی جیهان، لە ڕووی دانیشتوانەوە، لە قەیرانێکی قوڵدایە، لە دەمێکدا نەخۆشخانەکانی پڕبوون لە نەخۆش وپسپۆڕانی تەندروستییە زەحمەرتییەکی زۆر دەبینن بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو هەمو حاڵەتە زۆرانەدا.

مونیر قەمەرودین گۆڕهەڵکەنە لە مۆمبای، دەڵێت خۆی و هاوکارەکانی بی وەستان بەردەوامن لە بە خاکسپاردنی قوربانیان. پیاوە تەمەن 52 ساڵانە دەڵێت " من لە کۆڤید ناترسم، بە ورەوە کاردەکەم. ئەمە هەموی ورەی دەوێت نەک ترس. ئەمە کارەش تەنها کارمانە دەیکەین. تەمەکان وەردەگرین و بەخاکیان دەسپێرین."

ڕۆژانە هەزاران خەڵک لە هیندستان زۆر بە پەرۆشەوە بە شوێن جێگایەک لە نەخۆشخانەکان دەگەڕێن تا بتوانن خزم و کەسوکارەکانیان ببەن بۆ وەرگرتنی ئۆکسجین بۆ ئەوەی ژیانیان بپارێزرێت. ئەو جێگایانەی لە نەخۆشخانەکاندا بەتاڵ دەبن بەتایبەتی ئەوانەی بەشی چاودێری ڕژد، لە خولەکێکدا پڕ دەبێتەوە.

ڤیجەی ڕەگڤەن ڕاوێژکاری زانستی حکومەت دەڵێت شێوازی بەهێزی ئەم شەپۆلی دووهەمە شتێکی چاوەڕوان نەکراو بوو. ئەو بە ڕۆژنامەی ئیندیا ئیکسپرێسی ڕاگەیاندووە " لە کاتێکدا هەموومان ئاگاداری شەپۆلی دووەم بووین لە وڵاتانی تر، ڤاکسینیشمان لە دەستدا بوو، هیچ پێشبینییەکی ئەم جۆرە توندییەی نەدەکرا."

لەشکری هیندستان دەستیکردووە بە گواستنەوەی کەرەستە سەرەکییەکانی وەکو ئۆکسجین و هەواگۆڕەکان لە سەرانسەری وڵات و بنکە تەندروستییەکانی بە ڕووی خەڵکی سڤیلدا دەکاتەوە.

هۆتێلەکان و شەمەندەفەرەکان کراون بە بنکەی تەندروستی بەهۆی کەمی جێگاکان لە نەخۆشخانەکاندا.

شارەزایان دەڵێن باشترین ڕێگە بۆ خۆ دەربازکردن لە شەپۆلی دووهەمی ڤایرۆسەکە بۆ هیندستان، کوتانی زۆرترین کەسە، ڕۆژی چوارشەممە خۆناونوسکردنی هەمو کەسێکی تەمەن 18 ساڵان بەسەر دژ بە کۆڤید-19 دەستیپێکرد کە پرۆسەی کوتانەکە لە شەممەوە دەستپێدەکات.

هەرچەندە هیندستان زۆرترین ڤاکسین لە جیهاندا دروست دەکات، بەڵام بەشی نزیکەی 800 ملیۆن هاووڵاتی ناکات کە لە ئێستادا ئامادەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە. زۆرێک کە هەوڵی خۆتۆمارکردنیان داوە بۆ کوتان دەڵێن شکستیان هێناوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گلەیی دەکەن کە ناتوانن ڤاکسین بەدەستبهێنن یان تەنانەت دەستڕاگەیشتن بەو ماڵەپڕەی کە خۆتی تێدا تۆمار دەکیت ئاسان نییە.

XS
SM
MD
LG