Accessibility links

ڕوسیا هەنگاوی زیاتری سەرکوتکارانە بەرامبەر ناڤاڵنی دەگرێتەبەر


پۆلیسی ڕوسیا ڕاوەستاون بۆ ڕێگەگرتن لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە ئەلێکسی ناڤاڵنی
پۆلیسی ڕوسیا ڕاوەستاون بۆ ڕێگەگرتن لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە ئەلێکسی ناڤاڵنی

دەسەڵاتدارانی ڕوسیا فرمانیانداوە بۆ داخستنی ئۆفیسەکانی ڕێبەری زیندانیکراوی ئۆپزسیۆنی وڵاتەکە و تەواوی کارەکانیانی ڕاگرتووە و تا ئەو کاتەی دادگا بڕیار دەدات لەسەر ئەوەی ئایا تەواوی کارکردنیان ڕابگیرێت وەک ڕیکخراوێکی توندڕەو یان نا.

لایەنگرانی ئەلێکسی ناڤاڵنی ئەو فرمانەی دەسەڵاتی دادوەری ڕوسیایان لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیادا بڵاوکردۆتەوە.

ئەم هەنگاوەی دەسەڵاتدارانی ڕوسیا دواترینە لەو شەپۆلی سەرکوتکردنەی بەرامبەر ڕێکخراوەکەی ناڤاڵنی دەکرێت لە ڕوسیادا.

لەسەرەتای ئەم مانگی چوارەدا، ئۆفیسی دادپارێزی گشتی لە مۆسکۆ، یاداشتێکی داوە بە دادگا تا "نێوەندی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و تۆڕی ئۆفیسی خۆجێی ئەو نێوەندە" وەک ڕێکخراوێکی توندڕەو ناودێر بکریت.

ناودێرکردنی ئەم ڕێچالاکیکخراوە بە توندڕەو دەبێتە مایەی قەدەغەکردنی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە و هەروەهاش بڕینەوەی سزای زیندانیکردنی درێژخایەن بۆ ئەندامان و لایەنگران و پشتیوانکارانیشی.
ئەم جۆرە ناودێرکردنەش سەختییەکی گەورەی سەرەکی دەبێت لەبەردەم تیمی ناڤاڵنی لە کاتێکدا زۆرێک لە ئەندامەکانی دەستگیرکراون یان ڕووبەڕووی تاوانبارکردن دەبنەوە.

"دادپارێزان ئەمڕۆ دووشەممە داوایان لە دادگایەکی مۆسکۆ کردووە تا چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەی ئەلێکسی ناڤاڵنی قەدەغە بکات، لە ڕێیڕێگەگرتن لە بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان لە میدیاکاندا و ڕێگەگرتن لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا و ڕێگەگرتن لە بەکارهێنانی بانکەکان و هەروەهاش ڕێکخستنی بۆنەی گشتی،" وەک ئیڤان پاڤلۆڤ، پارێزەری تیمەکەی ناڤاڵنی ڕایگەیاندووە.

چاوەڕواندەکرێت درەنگانێکی ئەمڕۆ دووشەممە دادگا بڕیاری خۆی بدات لەسەر یاداشتی دادپارێزانی ڕوسیا.

XS
SM
MD
LG