Accessibility links

میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب ئاگاهی دەدات بە ئیسرائیل


شێخ عەبدوڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوەی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب

میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب بە توندی ڕەخنە و ناڕەزایی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر "توندڕەوانی ڕاستڕەو" ی ئیسرائیلی بۆ ئەو کارە توندوتیژانەیەی لە ئۆرشەلیم دەیکەن و ئاگاهیش دەدات دژی هەر جموجۆڵێکی ببێتە مایەی هەڕەشە و مەترسی بۆسەر ئاشتی.
ئەم ڕەخنانەی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، هەڵوێستێکی دەگمەنە بەرامبەر ئیسرائیل. توندوتیژیەکان زیادیان کردووە و پەرەی سەندووە بۆ شەڕی سەر سنور لە نێوان ئیسرائیل و فەرمانڕەوایی حەماس لە کەرتی غەززە.
وەزارەتی دەرەوەی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، ئەمڕۆ دووشەممە داوای لە ئیسرائیل کردووە تا کۆتایی بێنێت بە وەک دەڵێت "شەڕانگێزییەکان" و ئاگاهیشی داوە بەوەی گۆڕانکاری لە مێژووی شاری ئۆرشەلیمی مشتومڕ لەسەر، دەشێت ببێتە مەترسی بۆسەر ئاشتەوایی.

میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب پێشوازی لە دەیان هەزار گەشتیاری ئیسرائیلی کردووە و ژمارەیەکی زۆری ڕێککەوتنیشی کردووە بۆ تۆکمەکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا لەوەتای ساڵی پارەوە کە بە ناوبژی ئەمەریکا ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا مۆر کرد.

ئەو هەنگاوەی میرنشینەکان، ڕێگە خۆشکەر بوو بۆ بەحرەین و سودان تا هەمان ڕێچکە بگرنەبەر و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاسایی بکەنەوە.
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی میرنشینەکان بەهۆی ئەو نیگەرانیانەوەیە وەک دەڵێت "توندوتیژییەکانی ڕێکخراوە توندڕەوە ڕاستڕەوەکانی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی داگیرکراوی ئۆرشەلیم."

پشێویەکان پاش بڕیاری ئیسرائیل سەریانهەڵدا بۆ دانانی بەربەست لە مەیدانێکی دەرەوەی بەشە کۆنەکەی ئۆرشەلیم کە وەک بارێکی باو دانیشتوانی فەلەستینی لە مانگی ڕەمەزاندا لێی دادەنیشن.

ئەم بڕیارەش نیگەرانییەکانی فەلەستینیەکانی زیاتر کرد لەسەر کۆنترۆڵکردنی ڕۆژهەلاتی ئۆرشەلیم لەلایەن ئیسرائیلەوە کە بە شوێنێکی هاوبەشی جووەکان و موسڵمانەکان دادەنرێت.

سەدان گەنجی فەلەستینی، هەموو ئێوارەیەک دەچنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی دەردەبڕن بەرامبەر دانانی ئەو بەربەستانە و بۆمبی ئاگرین و شتی تریش دەگرنە پۆلیس و هێزەکانی پۆلیسیش بە بۆمبی دەنگی و گوللەی ئاو وەڵامیان دەدەنەوە.

XS
SM
MD
LG