Accessibility links

لە تورکیا زیاتر لە 100 کورد دادگایی دەکرێن


باڵەخانەی دادگای باڵای تورکیا
باڵەخانەی دادگای باڵای تورکیا

زیاتر لە 100 کەس کە پەیوەندییان بە لایەنێکی سەر بە کوردەوە هەیە لە ئانکەرە پایتەختی تورکیا دادگایی دەکرێن بەهۆی وەک دەگوترێت دەستهەبوونیان لە خۆپیشاندانێکی توندوتیژئامێزی 7 ساڵ لەمەوبەر.

دادپارێزانی تورکیا 108 کەسیان بە 29 تاوان گوناهبارکردووە، لەوانە کوژرانی 37 کەس، وە داوای زیندانیکردنی هەتا هەتایی و هەزاران ساڵ دەکەن بۆ هەر یەکێکیان.
پارتی گەلانی دیموکراسی، سەر بە کورد یان "هەدەپە" دەڵێت "ئەو داگاییکردنانە، دادگایی سیاسین و دواترین هەوڵە سەرکوتکارییە قورسەکانی حکومەتی تورکیان دژ بە هەدەپە."

ڕێبەرانی پێشووی هەدەپە لە نێو ئەوانەدان کە دادگایی دەکرێن و داگاییکردنەکەشیان بەهۆی خۆپیشاندانەکانی بۆ پشتیوانی کۆبانی دەکران لە ڕۆژانی 6 و 7 و 8ی مانگی 10ی ساڵی 2014دا.

لەو کاتەدا ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی لە دەوروبەری شاری کۆبانی سەر سنوری تورکیا نزیک دەبووەوە و کاتێکیش تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی چونە ناو شارەکەوە، شەڕکەرانی کورد لە شەقامەکانی کۆبانیدا کەوتنە شەڕی دژی جیهادییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی.

زۆرێک لە کورد لە تورکیا دووچاری بێزاری و بێهیوایی بوونەوە بەهۆی هەڵوێست نەبوونی تورکیا لە شکستپێهێنانی داعشدا و داوای کردنەوەی سنوریان دەکرد.

سەرەتا خۆپیشاندانی بچوک دەستیان پێکرد بەڵام پاش "داواکردنێکی بە پەلە" ی هەدەپە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، خەڵک ڕژانە سەر شەقامەکان وەک دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر هێرشی تێرۆریستانی داعش و گەمارۆی حکومەتی تورکیا لەسەر شاری کۆبانی.

تورکیا دەیگووت "ڕەوشی کۆبانی هەستیارە."

XS
SM
MD
LG