Accessibility links

هادی سۆفیزادە: ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەن ئومێدی نەهێشت پەیوەندی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەماوەی دەسەڵاتی بایدندا باش بێت


دوینێ شەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن بەفەرمی کۆمەڵکوژی ئەرمینیاییەکانی لەسەردەمی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیدا بە جینۆساید ناساند.

سەرۆک بایدن لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکانیدا بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڵێنیدا دانبنێت بە جینۆسایدی ئەرمینیاییەکاندا.

کاریگەری ئەم بڕیارە لەسەر پەیوەندی نێوان ئەمریکا و تورکیا چۆن ئەبێت؟.

هادی سۆفیزادە، نوسەرو چاودێری سیاسی دەڵێت "وەک پرسێکی پەیوەست بە مۆراڵ و ڕێگری لەدوبارەبوونەوەی ئەو کۆمەڵکوژیە، گرنگی خۆی هەیە، هەروەها بۆ ئەو وڵاتانەی پەیوەندی بازرگانیان هەیە و لەبەر بەرژەوەندی نەیانتوانیوە دان بەوکۆمەڵکوژیەدا بنێن، دەتوانن ئەوانیش بێنە دەنگ و ببێتە کەیسێکی گەورە لەسەر تورکیاو وەک مۆرکێک بەناوچەوانی تورکیاوە بمێنێت".

لەگفتوگۆکەیدا لەگەڵ وریا کاڵێ، بەڕێز سۆفیزادە دەڵێت "لەڕووی سیاسیشەوە ئەمە دەستکەوتی بۆ ئەرمینیاییەکان دەبێت ئەگەر بتوانن بیگەێننە نەتەوە یەکگرتوەکان و دەکەوێتە بوارێکی‌ ترەوە لەڕووی قەرەبووکردنەوە و داوکاری نێونەتەوەیییەوە".

هەروەها دەڵێت "لەئیستادا تورکیا بۆتە هەڕەشە بۆ ناوچەکە و بەتایبەتیش بۆ پەرژەوەندی ئەمەریکا، بۆیە لەم ڕێگایانەوە دەتوانن توانای وڵاتێکی وەک تورکیا بچووک بکەنەوە و لەڕوی سیاسیەوە دژ بەتورکیا بەکاری بێنن، بۆنموونە هەفتەی رابردوو ئەمریکا بەفەرمی تورکیای لە پرۆژەی فرۆکەی جەنگی F-35 دەرکرد".

زانیاری زیاتر لەدەقی وتووێژەکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:13 0:00


XS
SM
MD
LG