Accessibility links

بەرنامەی هەلەو واشنتن: بۆچی تاوانبارانی ئەنفال دەستگیر نەکراون؟


لە 14ی ئەم مانگە 33هەمین ساڵیادی شاڵاوی ئەنفال بوو کە هەتا ئێستاش برینەکانی ساڕێژ نەبوون و کارێکی ئەوتۆش نەکاوە بۆ ئەوەی لە نەهامەتییەکانی کەسوکاری ئەنفال کەم بکرێتەوە.

هەندێک لەوانەی هاریکاری ڕێژێمەکەی سەدام حسێنیان کرد لە کاتی کارەساتی ئەنفالدا ئێستاش بە ئازادی دەسوڕێنەوە بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعسی سەدام حسێن بە پێی یاسایەکی ساڵی 2005 دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق سازکراو دەسەڵاتی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی لە مانگی حەوتی ساڵی 1967 وە هەتا مانگی پێنجی ساڵی 2003 پێسپێردرا. دوسێی دوجەیل کە سەدام حسێنی لەسەری دادگایی و تاوانبار کرا بە کوشتنی 148 حەسی شیعە ئاینزای دوجەیل و لەسەری لەسێدارە درا، یەکەم دۆسێی دادگایەکە بوو. ئەوەی جێگای سەرنجە لەو داگاییکردنەدا هیچ ئاماژەیەک بە کارەساتی ئەنفال نەکرا. بەڵام پاشان سەبارەت بە کارەساتی ئەنفال ژمارەیەک لە کاربەدەستانی ڕژێمی بەعس تاوانبار کران و سزای مەرگیان بەسەردا سەپێندرا، عەلی حەسەن مەجیدی ناسراو بە عەلی کیمایی یەکێک بوو لەوانە.

دادگاکە لە 24 ی مانگی شەشی ساڵی 2007 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 423 تاوانبار بە کارەساتی ئەنفال دەرکرد کە 258یان کورد بوون و حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێ ئاگادار کردەوە بۆ جێبەجێکردنی دەستگیکردنیان بەڵام تا ئێستا ئەو تاوانبارانەی لە ژیاندا ماون بە ئازادی دەسوڕێنەوە.

هەرچەندە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دووجار فەرمانی دەسگیرکردنیانی دەرکردووە بەڵام جێبەجێنەکراوە.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفالدا ڕایگەیاند تا ئێستا چی لەتواناماندا بووبێت درێغیمان نەکردووە بۆ کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال. گوتیشی حکومەتی هەرێم بەردەوامیش دەبێت لە خزمەتی زیاتریان و داواکردنی مافو قەرەبووی ماددی و مەعنەوییان لە حکوەتی فیدڕالی عێراق.

ئایە ئەم جۆرە هەڵوێستانە برینەکانی کەسوکاری ئەنفالکراون ساڕێژ دەکەن؟ بۆچی تا ئێستا هەنگاوێکی ئەوتۆ نەنراوە بۆ سوککردنی غەم و نەهامەتییەکانی کەسوکاری ئەنفالکراوان؟ یان بۆچی هەنگاو نەنراوە بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارانی ئەنفال؟

سمکۆ سابیر چالاکوان و نوسەری بواری ئەنفال لە بەرنامەی هەلەو واشنتنی ئەم هەفتەیەدا وەڵامی ئەم پرسیارانەو چەندین پرسیاری تریش دەداتەوە.

حەیدەر کەریم بەرنامەکە ئامادە و پێشکەش دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:40 0:00


XS
SM
MD
LG