Accessibility links

گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان


چەکدارە فەلەستینییەکان شەوی شەممە دەیان موشکەیان گرتە ئیسرائیل، هاوکات لەشکری ئیسرائیلیش هێرشی کردەوە سەر ئەو ئامانجانەی کە گروپی حەماس بەڕێوەیان دەبات.

هێرشەکان لە کاتێکدان کە سەدان لە فەلەستینییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئورشەلیم لەگەڵ پۆلیسی ئیسرائیلدا پێکدادانیان ئەنجام داوە. ئەو شەڕو پێکدانانەی، کە بەلایەنی کەم 4 پۆلیس و 6 خۆپیشاندەری تێدا بریندار بوون، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی موسوڵماناندا بوون بە ڕووداوی شەوانەو هیچ ئاماژەیەکیش بۆ ڕاوەستانیان نییە. تۆر وێنێنلاند، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەرێمەکە ئیدانەی توندوتیژییەکانی کرد و گوتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ هەموو لایەنەکان کار دەکات بۆ ئەوەی ئارامی بگەڕێننەوە.

ئەو گوتی " پێویستە کردەوە وروژێنەرەکان لە هەموو ئورشەلیم بوەستێت. هەڵدانی موشەک بەبێ جیاوازی بۆ ناوەندی دانیشتوانی ئیسرائیلی سەرپێچیکردنی لە یانێودەوڵەتییەکان و پێویستە دەستبەجێ ئەم کارە بوەستێت." گوتیشی " داواکاری خۆم لە هەموو لایەنەکان دووپاتدەکەمەوە ئەو پەڕی خۆڕاگربن بۆ ئەویە لەوەزیاتر نائارامی ڕوونەدات، بەتایبەتی لە میانەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا و ئەمە کاتێکە کە لە ڕووی سیاسییەوە لە سەر هەموان دەکەوێت."

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش داوای ئارامی دەکات، لە کاتێکدا ئوردنی دراوسێ، کە وەک ڕاوێژکار بۆ پاراستنی شوێنە پیرۆزەکانی موسوڵمانان کاردەکات، کردارەکانی ئیسرائیل شەرمەزار دەکات.

ئورشەلیم کە شوێنی پیرۆزی جووەکان، کرستیانەکان و موسوڵمانەکانیشە، بووەتە جێگای ناکۆکی درێژدەمی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان. لە ساڵی 2014 ئاڵۆزییەکی لەم شێوەیە بووە هۆی شەڕێکی 50 ڕۆژی لە نێوان ئیسرائیل و گروپی ملیتانی حەماسی دەسەڵاتداری غەززە.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە بە درێژایی شەو 36 موشەک گیراوەتە ئیسرائیل. دەشڵێت لە کاتیکدا ڕێگری لە شەش موشەک کرا، بەڵام زۆربەی ئەوانەی تر کەوتنە ناوچە کراوەکانەوە. هیچ راپۆرتێکلەسەر برینداربوون یان زیانی گەورە نەبووە.

لەشکری گوتیشی لە وەڵامدا فڕۆکە جەنگییەکان و هەڵیکۆپەرەکان چەند ئامانجێکی حەماسیان لە غەززە پێکا، لە ناویاندا دەزگایەکی ژێرەمینی و دەزگای هەڵدانی موشەک. حەماس بەرپرسیارێتی هێرشە موشەکییەکانی نەگرتۆتە ئەستۆ، بەڵام ئیسرائیل ئەو گروپە بۆ هەموو هێرشەکانی ئەو ناوچەیە بە بەرپرسیار دەزانێت.

XS
SM
MD
LG