Accessibility links

دیاری محەمەد: ساڵ بە ساڵ دۆخی ڕۆژنامەنووسان خراپتر دەبێت


لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردیدا، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ باس لەوە دەکات کە دۆخی ڕۆژنامەوانان تا دێت خراپتر دەبێت و کۆمەڵێک ئاستەنگ و ئاڵنگاری جیاواز هەن لە هەرێمی کوردستاندا کە ڕێگرن لەوەی میدیای ئازاد ئازادانە به کارەکانی هەستێت.

دیاری محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان باس لەو ئاستەنگیانە دەکات کە دێنە بەردەم ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستاندا، سەرەکیترینیشیان پرسی کارپێنەکردنی یاسای ڕۆژنامەوانیی و مافی دەستکەوتنی زانیارییه.

"کاتێک کە ڕۆژنامەنووسان سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە، پەنا براوەتە بەر یاسای سزادانی عێراقی و یاسای خراپبەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی."

لە ماوەی ڕابردوودا و لە سەروبەندی خۆپیشاندانەکاندا دژ بە حکومەتی هەرێم و نەبوونی مووچە و خراپی دۆخی دارایی، هێزە ئەمنییەکان هەستان بە دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان و دواتریش دادگایەک لە هەولێر هەستا بە حوکمدانی چەند ڕۆژنامەنووسێک بۆ ماوەی ٦ ساڵ بە تۆمەتی سیخوڕی. ئەم بڕیارەی دادگاش لەلایەن دەزگاکانی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕینەوە ڕەخنەی توندی لێگیرا.

"لە زۆرێک لەم کەیسانەدا، وەک تۆڵەیەک بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان دێن ئەم یاسایانە بەکاردەهێنن. لە هەندێک کەیسدا بینیومانە کاتێک ڕۆژنامەنووسێک بابەتێکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردووەتەوە، دێن داوای قەرەبووی مادی گەورە دەکەنەوە لە ڕۆژنامەنووسەکە کاتێک باس لە ملیارێک دینار دەکرێت."

بە وتەی دیاری محەمەد یەکێکی تر لەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ڕۆژنامەوانان بووەتەوە لە هەرێمی کوردستاندا دیاردەی میدیای سێبەرە کە تەنگەژەیەکی بەرچاوی درووستکردووە لە دونیای ڕاگەیاندندا.

‌‌لە ماوەی ڕابردوودا زیاد لە ١٠ ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستانیان لە مەڕ پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسان ئاگادارکردووەتەوە و چالاکوان و ڕێکخراوە لۆکاڵییەکان نیگەرانن لەوەی ڕۆژنامەنووسان بە بەردەوامی ڕووبەڕووی پێشێلکاری جیاواز دەبنەوە لە هەرێمدا.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:04:15 0:00


XS
SM
MD
LG