Accessibility links

ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو لە هیندستان زیاد دەکات


سەرباری هەڵمەتەکانی کوتان لە زۆربەی وڵاتاندا حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا زیادی کردووە بە تایبەتیلە هیندستان کە لە ڕۆژی سێشەممە 259 هەزار و 170 حەڵەتی نوێی ڕاگەیاند ئەمەش شەش ڕۆژی لەسەر یەکە کە حاڵەتەکان 200 هەزار زیاترن.

ڕۆژی سێشەممە حکومەت 1،761 حاڵەتی مردنی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ڕاگەیاند ئەمەش بەرزترین ڕێژەی مردنە بەهۆی ڤایرۆسەکە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا.

زیادبوونی حاڵەتەکانی ئەم دواییانە بوو بەهۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجین و دەرمان و جێگە نەخۆشخانەکان، کاربەدەستانی لە نیودهلی ناچار کرد ڕۆژی دووشەممە قەدەغەکردنی هاتوچۆی سەرتاسەری ڕابگەیەنن.

لە کاتێکدا هەتا ئێستا زیاتر لە 15 ملیۆن کەس لە هیندستان توشی کۆرۆنا بوون، ئەو وڵاتە بووە بە دووهەم وڵات لە پاش ئەمەریکاوە کە 31 ملیۆن و شەش سەد هەزار کەس توش بوون.

سەرۆک وەزیری پێشووی هیندستان مانمۆهان سینگ‌ی تەمەن 88 ساڵان ڕۆژی دووشەممە لە نەخۆشخانەی نیودهلی خەوێندرا پاش ئەوەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

بە پێی نێوەندی لێکۆڵێنەوەی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی جۆنس هۆپکنس هەتا ئێستا تەنها %1 ی دانیشتوانی هیندستان دژ بە ڤایرۆسەکە کوتراون.

کاربەدستانی وڵاتەکە ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند هەمو کەسێکی تەمەن 18 ساڵ بەسەرەوە هەتا 1 ی مانگی 5 ئامادە دەبێت بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە.

XS
SM
MD
LG