Accessibility links

شەڕ و پێکدادان لە شاری ئۆرشەلیم


چوار هاوڵاتی فەلەستینی بریندارن لە ئاکامی پێکدادان لەگەڵ پۆلیسی ئیسرائیلیدا لە ناوچەیەکی سەر بە ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم.
ڕێکخراوی مانگی سووری فەلەستینییەکان لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا دەڵێت پاش ئەوەی ئەفسەرەکانی پۆلیس گەمارۆی شوێنێکی گردبوونەوەی گشتیی مانگی ڕەمەزانیان دابوو ئەو پێکدادانە ڕوویداوە.

لە ڕووداویکی تریشدا لە ناوچەی عەرەب نشینی یافا لە تەلئەڤیڤ، دانیشتوان هێرشیان کردۆتە سەر مالومێک کە هەوڵی بەدەستهێنانی پارچە زەوییەکی دەدا بۆ نیشتەجێکردنی خوێندکارەکانی خوێندنگایەکی جوو لە گەڕەکێکی عەرەبەکاندا و ئەمەش بووە هۆکاری پێکدادانێکی تر لەگەڵ هێزەکانی پۆلیسدا.

پۆلیس دەڵێت لەپاش پێکدادانەکانی ئۆرشەلیم، 3 کەس دەستگیرکراون و گازی فرمێسک ڕژێن و ئاو بەکارهاتوون بۆ بڵاوەپێکردنی گردبوونەوەکە لە دەرەوەی دەروازەی شورای بەشە کۆنەکەی شارەکە.

پۆلیس دەڵێت خەڵکە گردبووەوەکە بە بەرد و بە ئاگر هێرشیان کردۆتە سەر ئەفسەرەکان و دەشڵێن هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.

مانگی سووری فەلەستینییەکان دەڵێت، 4 فەلەستینی بریندارن.

لە مانگی ڕەمەزاندا، موسڵمانەکان لە بەرەبەیانەوە بەڕۆژوو دەبن تا ئێوارە، ئەو باخچانەی بە چواردەوری دیوارەکانی ئۆرشەلیمی کۆندان و وەک شوێنێکی گشتی گردبوونەوەی فەلەستینییەکانە لە شەودا.

ئاژاوە و پشێویەکانی یافا پاش ئەو هێرشە بوو کرایە سەر مالوم ئیلیاهۆ مالی، بەڕێوبەری خوێندنگەیەکی جوو، وەک پۆلیس دەڵێت دوو کەس دەستگیرکراون و لە سییەکانی تەمەنیاندان.

دوابەدوای ئەو دەستدرێژیانە، بەشێک لە دانیشتوانی یافا ڕووبەڕووی خوێندکارە ئاینییەکان بوونەوە و پۆلیس کە بەرگی تایبەتی بەرەنگاربوونەوەی ئاژاوەیان پۆشیبوو بەناو شوێنی ڕووداوەکەدا لەو گەڕەکە عەرەب نشینەدا دەسوڕانەوە، خەڵکیش ئاگریان بەکار دەهێنا و دوکەڵێکی زۆریش لەو ناوەدا هەبوو.

XS
SM
MD
LG