Accessibility links

ژاپۆن داوای ئازادکردنی ڕۆژنامەوانەکەی دەکات لە میانمار


کیتازومی یوکی

تۆکیۆ داوا لە دەسەڵاتدارانی میانمار دەکات تا ڕۆژنامەوانێکی ژاپۆنی ئازاد بکات. ئەو ڕۆژنامەوانە لە گرتوخانەیەکی یانگون هێڵدراوەتەوە و یەکێکە لەو 65 پەیامنێرەی دەستگیرکراون هاوکاتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی دژە کودەتا لەلایەن ئەنجومەنی لەشکری میانمارەوە.

لەشکری میانمار هەوڵەکانی خۆی چڕ کردۆتەوە بۆ تێکشکاندنی ئۆپزسیۆن هاوکاتی ئەو خۆپیشاندانانەی دەکران بۆ پشتیوانی لە ئۆن سان سوچی، ڕێبەری سیڤیلی میانمار.

لەو شەپۆلی ناڕەزایەتییەدا دژ بە لەشکری وڵاتەکە بەلانیکەم 737 کەس کوژراون و ڕۆژنامەوانانیش هەروادێ و هێرشی زیاتریان دەکریتە سەر.

یوکی کیتازومی، ڕۆژنامەوانی ئازاد، ڕۆژی یەکشەممە دەستگیرکراوە و وتەبێژی باڵیۆزخانەی ژاپۆن هەواڵی دەستگیرکردنەکەی پشتڕاست کردۆتەوە و دەشڵێت لە شەودا لە گرتوخانەی پۆلیسەوە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئینسین.

وتەبێژی باڵیۆزخانەی ژاپۆن دەڵێت " کیتازومی هیشتا گوناهبار نەکراوە و دیپلۆمات لە هەوڵی وەرگرتنی مۆڵەتدان بۆ بینینی لە زینداندا."

زیندانی ئینسین، زیندانێکی بەدناوە بۆ زیندانیانی سیاسی.

کاوتسنبۆو کاتۆ، وتەبێژی باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە لێدوانێکی تریدا بۆ پەیامنێران دەڵێت "داوامان لە میانمار کردووە تا زوو بە زوو کیتازومی ئازاد بکرێت و هەرچییەکیشمان لە توانادا بێت دەیکەین بۆ پاراستنی ئەو هاوڵاتییە ژاپۆنییە و ئەوەش کە پەیوەندی هەیە بە هۆکاری دەستگیرکردنەکەیەوە و هێشتنەوەی لە گرتوخانە، باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە کاردایە تا وردەکاری زیاتری لەبارەوە بزانێت."

لەوەتای کودەتا لەشکرییەکە لە میانمار کراوە، ئەمە دووهەمین جارە ئەو ڕۆژنامەوانە ژاپۆنییە دەستگیر بکرێت.

لە مانگی 2دا کیتازومی لێیدراوە و دەستگیر دەکرێت هاوکاتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران، بەڵام دواتر ئازاد دەکرێت.

XS
SM
MD
LG