Accessibility links

میسر دەڵێت 3 چەکداری تێرۆرستی کوشتووە


وەزارەتی ناوخۆی میسر دەڵێت 3 تێرۆریست کوژراون لە نیمچە دوڕگەی سینا و ئەو 3 کەسە گومانبار بوون لە دۆسێی کوشتنی کریستیانێکی قیبتی کە ڕێکخراوێکی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی بەپرسیارێتی خۆی لەو کوشتنە ڕاگەیاندبوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا، وەزارەتی ناوخۆی میسر دەڵێت "دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، زانیاری بەدەست گەیشت سەبارەت بە ڕێکخراوێکی تێرۆریست کە دەستی هەبووە لە کوژرانی نەبیل ئەلحەبەشی لە باکوری سینا و هەروەها پیلانگێرانیش بۆ هێرشکردنە سەر ماڵی کریستیانە قیبتییەکان."

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە پاش شەڕێکی قورس لەگەڵ هێزە ئاسایشییەکاندا ئەو سێ توندڕەوە گومانبارە کوژراون.

وەزارەتی ناوخۆی میسر دەڵێت هێزە ئاسایشییەکان لەو کردە لەشکریەدا، پشتێنێکی خۆ تەقاندنەوە و ژمارەیەک هەنارۆکی توندڕەوانیشیان دۆزیوەتەوە و دەشڵێت گەڕان بە شوێن گومانبارانی تری ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستیە بەردەوامە.

لەو ڤیدیۆ 13 خولەکییەی لەلایەن ڕێکخراوی ویلایەتی سینا، سەر بە داعش، ئەو کریستیانە قیبتییەی تەمەنی 62 ساڵ بوو، خەڵکی بئر العبد بووە لە باکوری سینا؛ چەکدارێک تەقەی لێدەکات و دەیکوژێت، ئەو چەکدارە دوو تفەنگ بەدەستی تری لەگەڵدا بووە.

لەو ڤیدیۆیەدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام بڵاوکراوەتەوە، توندڕەوەکەی ئەو کریستیانە قیبتییە دەکوژێت دەڵێت " ئێوە ئەی کریستیانەکانی میسر، ئەمە ئەو باجەیە کە دەیدەن کاتێک پشتیوانی لە لەشکری میسر دەکەن."

کڵێسای ئەرسۆدۆکسە قیبتییەکانی میسر کە زۆربەی کەمایەتی کریستیانەکانی میسر لە خۆ دەگرێت، مەڕاسیمیکی ڕیزلێنانی بۆ ئەلحەبەشی سازکرد.

قیبتییەکانی میسر لە نێوان 10 بۆ 15 لە سەدای دانیشتوانە 100 ملیۆنییەکەی وڵاتی میسرن.

XS
SM
MD
LG