Accessibility links

عەبدوڵا حیجاب: ئەمەریکا دەیەوێت هاوڕایی نێونەتەوەیی بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی ئێران لەباری ستراتیجیکەوە بشکێنێت


بۆ ئەمەریکا لەدانوستاندندا بەپەرۆشتر دیارە و ئێران خەمسارد؟ ئایا ئەمە بەهێزی پێگەی ئێران نیشان دەدات؟ یاخود ئەمەریکا دەیەوێت بەهەر جۆرێک بێت بگات بەڕێککەوتن؟.

عەبدوڵا حیجاب شارەزای کاروباری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "ئێران بە دڵنیابوونی زیاترەوە هاتووەتە ووتوێژەوە، دیارنییە بۆ لەئێستادا بایدن بەچ مەبەستێک بەرامبەر بەئێران نەرمی دەنوێنێت، بەرامبەر بەمەش ئێران کارتی بەدەستەوەیە بەکاریدەهێنێت، وەک تیرۆرزم و مووشەکە دورهاوێژەکان و بەرنامەی ئەتۆمی کە خەریکە بەخێرایی گەشە دەستێنێت، بەگشتی ئەو دۆخەی کە ئێستا ئێرانی تێدایە لەگەڵ ئەوەی لەباری ئابوریەوە ڕەوشی خراپە، بەڵام توانیویەتی لەڕوی نێونەتەوەیی‌یەوە بەلانی کەم لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیان بەئەمریکا بگەێنێت".

هەروەها بەرێز حیجاب لەووتوێژەکەیدا لەگەڵ وریا کاڵێ دەڵێت"بایدن دەیەوێت هاوڕایی‌ نێونەتەوەیی بەدەستبێنێت و لەباری ستراتیجیکەوە ئێران بشکێنێت بەڵام ئێران بێمنەتانە لەگەڵ ئەمەریکا دەدوێت."

دەقی وتووێژەکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:02 0:00


XS
SM
MD
LG