Accessibility links

ساڵیادی کارەساتی ئەنفال و نیگەرانییەکانی کەسوکاری ئەنفالکراوان


ئەم هەفتەیە یادی 33 ساڵەی کارەساتی ئەنفالە کە ڕژێمی بەعسی ڕووخاو بەسەر گەلی کوردی هێنا. لەئاکامی ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییە زیاتر لە 182 هەزار مرۆڤی بێتاوان، بە گەنج و پیرو منداڵەوە بەبێ جیاوازی بێسەوشوێن و زیندەبەچاڵ کران و نزیکەی 5 هەزار گوندیش ڕووخێندران.

شاڵاوی ئەنجال بە 8 قۆناغ بەڕێوە چوو سەرەتا لە مانگی 2 ی ساڵی 1988 دەستیپێکرد و تا مانگی هەشتی هەمان ساڵ درێژەی خایاند.

33 ساڵ پاش ئەو تاوانە هێشتا ژمارەیەکی زۆر کەم لە ڕووفاتی ئەنفالکراوان گەڕێندراونەتەوە. زۆربەی ڕووفاتەکان هێشتا لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی باشوری عێڕاقدان و ئەمەش بووەتە جێگای نیگەرانی و ڕەخنەی کەسوکاری ئەنفالکراوان لە حکومەت.

ئایا بۆ چی تا ئێستا ئەم کارە نەکراوە؟

لە هەرێمی کوردستان چی کراوە تا ئەنفال لە سەر ئاستی نێونەتەوەییدا بە جینۆساید بناسێندرێت؟

بۆچی فایلێکی سەرکەوتوو بۆ هەمو تاوانەکانی ئەنفال بە پشتیوانی هەموو لایەنەکان ساز نەکراوە؟

ئارام ئەحمەد محەمەد
ئارام ئەحمەد محەمەد

ئارام محەمەد ئەحمەد توێژەری دەرەونناس، پارێزەری کەیسی ئەنفال و سەرۆکی ڕێکخراوی باران بۆ پرسی ئەنفال و شەهیدان لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وەڵام ئەم پرسیارانە دەداتەوە.

بەڕێز ئەحمەد لەم وتووێژەدا کە هاوکار حەیدەر کەریم سازی داوە دەڵێت " ئەوەی جێگای نیگەرانییە لە ساڵی 2019 وە 171 ڕووفاتی ئەنفالکراوەکان کە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە دۆزرانەوە تا ئیستاش لە توبعەدلی بغدایە. بەهۆی کێشەی سیاسی واتا ناکۆکی نێوان حیزبەکان نەیانتوانیوە ڕووفاتەکان بهێننەوە بۆ باوەشی نیشتمان". هەروەها دەشڵێت " بەداخەوە ئەم لایەنە سیاسییانە بەهۆی ململانێی خۆیانەوە نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی ئەکادمیانە کارلەسەر دۆسێکە بکەن."

بەڕێز ئەحمەد باس لە گرنگی مۆنمێنتێکی نیشتمانیش دەکات بۆ بە بەڵگەکردنی ئەو کەلوپەلانەی کە بەجێ ماون.

هەروها سەبەرەت بەو موستەشارانەی کە وەک دەڵێت دەستیان هەبووە لە شاڵاوی ئەنفالدا بەڕێز ئەحمەد دەڵێت " کاتی خۆی بەهۆی ئەوە سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێممان کردووە و پێی گوتوین 'ئێمە کاتی خۆی بەرەی کوردستانیمان هەبووە و ئێمە لێخۆشبوونی گشتیمان بۆیان دەرکردووە. و ئەگەر ئێوە کەسێکتان شکاتتان لە هەر کەسێک هەبێت ئەتوانن وەکو شەخسی شکاتیان لێ بکەن و بیخەنە بەردەم دادگا' بەڵام هەنێکیان ئێستا ئەوەندە دەسەڵاتیان زۆر بووە ئێمە ناتوانین هیچیان لە ئاست بکەین."

زانیاری زیاترلە تەواوی بەرنامەی هەلەو واشنتن ببیستە کە هاوکار حەیدەر کەریم ئامادەو پێشکەشی کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:28 0:00


XS
SM
MD
LG