Accessibility links

داهاتووی وتووێژەکانی ئێران لەگەڵ ئەمەریکا و وڵاتە زلهێزەکان 


ڕۆژی پێنج شەمە پانزدەی مانگی چوار خولی دووەمی ووتوێژەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران کە لەو وڵاتەدا بە بەرجام ناسراوە،لە ڤیەنا بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای دەستپێکردنی خوولی دووهەمی دانوستانەکان و دوو ڕۆژ دوای ڕووداوەکەی نەتەنز، ئێران جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە ئاستی پیتاندنی یۆرانیوم بەرز دەکاتەوە بۆ %60 و ئەم بڕیارەش کاردانەوەی ئەمەریکا و هەر سێ وڵاتانی ئەورووپا و سعودیاشی لێکەوتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە ئێران ئەگەر بخوازێت هەر ئەمڕۆ دەتوانێت رێژەی پیتاندن بگەیەنێتە %90، گوتیشی بەڵام بە هۆی بەرنامەی ناوکی ئاشتیخوازانەوە ئەو کارە ناکەن.

داهاتووی وتووێژەکان لە ژێر سێبەری ئەم ‌هەڕەشانەدا دەگاتە کوێ؟

لە دوای ڕاگەیاندنی ئێران سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ %60، زلهێزانی ئەوروپا و ئەمەریکاش نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەوە دەڕبڕی، تەنانەت وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی پێنج شەمە ڕایگەیاند کە ئەو کردەوانەی کۆماری ئیسلامی جدی بوونی ئێران لە دانوستانەکاندا دەخاتە شوێنی گۆمانەوە. بەم کردەوانەی ئێران، ڕوانین و خەتی گشتی ئەمەریکا بەرامبەر بە دانوستانەکان چۆن دەبێت؟

ئێران بەسەرێکەوە سوورە لەسەر دانوستان و زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنەکە، بەسەرێکیشەوە وەک زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی باسی دەکەن کارەکانی وەک بەرزکردنەوەی ڕێژەی پیتاندن و چالاکییەکانی لە ناوچەکەدا بۆ دروستکردنی ناسەقامگیری، پێچەوانەی خواستی ڕێککەتنەکەیە، هۆکاری ئەم هەڵسوکەوتە پارادوکس و ناکۆکانەی ئێران چییە؟

ئەو ماوەیە کە دەنگۆی گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ ڕێککەوتنەکە کەوتە بەرباس، یاسادانەرانی کۆماریی ئەمەریکا لە سینات و هەروەها لە ئەنجومەنی نوێنەراندا چەند پلانێکیان دانابوو بۆ ڕێگریکردن لە هەوڵەکانی بەڕێوبەرایەتی جۆ بایدن بۆ گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران، دواهەمین پلان کە باس دەکرێ پلانی سینانتۆر بیل هاگرتیە کە تاکو ئێستا 34 واژووی کۆکردوەتەوە بۆ ڕێگریکردن لە لابردنی سزاکان بۆ سەر ئێران. ئایا ئەمانە دەتوانن کۆست و بەربەست لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی بایدندا دروست بکەن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنەکە؟

ئایا بەرزکردنەوەی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیوم دەبێتە هۆی ئیجماع و کۆدەنگییەکی جیهانی بەرامبەر بە ئێران؟

ڕوسیا و چین دوو لە گرنگترین ئه کته رەکانی دۆسیه ی ناوکی ئێرانن کە لە ماوەکانی ڕابردوودا سەرەڕای پشتیوانی ڕۆژئاوا و ئەمەریکا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا ، بەڵام ئەو دوو وڵاتە هەمیشە پشتیوانی ئێرانیان کردوە و ڕێگربوون لە کردەوە و کاردانەوەی تووندی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئەو وڵاتە، هەروەها لە لایەکی دیکەشەوە وەک هەندێک لە چاودێران دەڵێن بۆ نموونە ڕووسیا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام دۆسیەی ناوەکی ئێرانی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی لە ئەمەریکا خاڵ وەرگرێت و لە بەرژەوەندی خۆیدا مامەڵەی بەم دۆسییەوە کردوە، لە ئێستادا کە ئەمەریکا هەندێ سزای لەم هەفتەیەدا سەپاندوە سەر روسیادا و پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە ئاڵۆزتر بوون، ئایا ئەم ناکۆکی و ئاڵۆزییانە پەیوەندیی روسیا و ئەمەریکا کاریگەریی دەخاتە سەر دانوستانە ناوەکییەکەی ئێران؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە بەفراو نوری لەدەنگی ئەمەریکا بەشی کوردییەوە گفتوگۆی کردوە لەگەڵ هێمن سەیدی چاودێری سیاسی لە بەریتانیاوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:09 0:00


XS
SM
MD
LG