Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: سەربەست ڕەزا گەرمیانی


دەتوانین بڵێین لە پیشەسازی و هونەری سینەمادا دەکرێت تەواوی هونەرەکانی تر ببینین و ببیستین، جا ئیدی ئەو فیلمەی سەیری دەکەین تراژیدیایی بێت یان کۆمیدیایی یان هەرچ بابەتێکی تر بێت.

هونەری حەوتەم کە سینەمایە، هەر تەنها لە بەشداری هونەرەکانی تر پێکنایەت، بەڵکو سینەماکاران پێویستیان بە دیدێکی هونەریانە و بە ئافراندنیش هەیە.

دەشێت ئەمەش یەکێک بێت لە هۆکارەکانی بەخێرایی پێشکەوتنی سینەما و ببێتە ئەوەی پێگەیەکی بەهێزی هەبێت بەتایبەتی کاتێک باس دێتە سەر ئاستەکانی ڕاکێشانی جەماوەر بەلای خۆیدا.

نکوڵی ناکرێت لەوەی سینەما ئەو پیشەسازی و هونەرەیە کە دەتوانرێت بۆ دەیان ئامانجی جۆراو جۆر بەکاربهێنرێت و کاریگەرییەکانیشی بە تەواوەتی هەست پێبکرێن.

من نازانم وایە یان نا، بەڵام زۆر جار لە سینەماکارانم بیستووە، یان لە بەشێکی ئەو ڕەخنەگرانەش کە باس لە سینەما دەکەن دەڵێن "سینەما وێناکردن و وێنەگرتنی خەونەکانە."
نە هەرئەوەندە بەڵکو سینەماکارە ناودارەکانی جیهانیش کۆک و هاوڕان لەسەر ئەوەی "سینەما بەستنەوەی مرۆڤە بە جیهانەوە."


میوانی بەرنامە:
سەربەست ڕەزا گەرمیانی، هونەرمەند و سینەماکار

فیلمە سینەماییەکان، نومایشتکردنێکی هونەریانەی تراژیدیا و کۆمیدیاکانی ژیانە و لێرەشەوە سینەما لە دەروازەکانی مرۆڤایەتی دەدات و ئێمەی بینەریش بە خۆمان زانیبێت یان نەزانیبێت، بووینەتە بەشێکی گەورە و گرانی سیناریۆکانی ئەو فیلمانەیان لەسەر بەرهەم دەهێنرێن، لەو سۆنگەیەوەی فیلمەکان ئەو کارە هونەریانەن کە باس لە ڕاستییەکانی بوون و ژیانی مرۆڤ دەکەن.

ڕایەک هەیە دەڵێت لەوانەیە سینەما یان کاری فیلمسازی دواترین ژانری هونەری بێت کە هەرهیچ نەبێت تا ئێستا مرۆڤ پێی گەیشتبێت. بیرۆکەکان، خودی هونەرەکەیش وەک سینەما، شان بە شانی تەکنەلۆژیا لە برەو و پێشکەوتندایە.

بینینەوە یان تەماشکردنەوەی ژیان لە فیلمەکاندا وەک دەگوترێت ڕۆڵی گرنگی سینەما دەردەخات بە ئەندازەیەک کە دەیبات بەرەو پێناسەکردنی ژیان لە ڕێی وێنەوە نەک زمانەوە؛ بە مانایەکی تر کامێرا وێنەکانمان بۆ دەگرێت و بەسەرهاتەکانمان بۆ دەگێڕێتەوە، چونکە زمان لە فیلمدا، زمانە باوەکە نییە کە قسەی پێدەکەین و لەم هوبەر و پیشەسازیەدا زمان و وێنە پێکەوە لەگەڵ ئێمەی بینەردا دەدوێن، بەڵام ئەوەی چەندێک وەها دەکات مرۆڤ یان بینەر بخاتە بەردەم پرسیار و بیرکردنەوە نوێیەکان، ئەمەیان دەشێت لە هەر قۆناغێکی تەمەنی سینەمادا وەڵامێکی جیاوازی بۆ هەبێت.

*ئایا ئێمە وەک کورد سینەمامان هەیە؟

*ئایا فیلمی کوردی توانیویەتی فیلمی "یۆڵ" ی یەڵماز گۆنا، تێبپەڕێنێت؟

*کاری هاوبەشی کوردی و بیانی، چ شتێک زێد دەکاتە سەر ئەزموونی کاری سینەمایی؟

سەربەست ڕەزا گەرمیانی، هونەرمەند و سینەماکار وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی بەرنامەی ژیان لە فەرهەنگدا دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:09 0:00

XS
SM
MD
LG