Accessibility links

نەسرین رەمەزان: ئێران بە رێککەوتنی لەگەڵ چین دەیەوێت بڵێت من لەجیهانی سیاسی دانەبڕوام و ئابوریم شکستی نەهێناوە


نەسرین رەمەزان
نەسرین رەمەزان

پاش چەندان ساڵی وتووێژکردن، چین و ئێران ڕێککەوتنی 25 ساڵەی ستراتیژییان مۆرکرد کە بواری سیاسی و ئابوری و سەربازیش دەگرێتەوە و وەک دەگوترێت بە بڕی 400 ملیار دۆلارە، بەڵام زۆر بەشی ئاشکرا نەکراوە.

ساڵی 2015 لە سەروەختی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ئۆبامادا، ئێران و وڵاتانی کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک، ڕێککەوتنی ناوەکیان مۆرکرد، دوای ئەوە سەرۆک وەزیرانی چین سەردانی ئێرانی کرد و سەرەتای ڕێککەوتنی چین و ئێران سەریهەڵدا، بەڵام دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، بڕیاریدا ئەمەریکا لەو ڕێککەوتنە بکشێتەوە.

نەسرین ڕەمەزان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران دەڵێت "سەبارەت بەناوخۆی ئێران خەڵکی ئێران بەتایبەتی کرێکاران، لە دۆخێکی زۆر نالەباردا دەژین، بەگشتی کەمدەرامەتی و بێکاری بڵاوە، لەلایەکی‌تریشەوە ئابڵوقەی تووند لەسەر حکومەتی ئێران دانراوە، خەڵکی دێنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان دژ بە ڕژێمی ئیسلامی ئێران دەکەن، ئەم ناڕەزاییانە لەسەر کەمدەرامەتی و بێکارییە، کرێکاران ماوەیەکی زۆر کاریان دەستنەکەوتوە و هیچ موچەو بیمەی بێکارییان پێنادرێت. بۆیە لەژێر ئەم فشارانەدا حکومەتی ئێران دەیەوێت بڵێت من پەیوەندی سیاسیم لەگەڵ وڵاتاندا هەیە و دانەبڕاوم و دەتوانم سەودابکەم و ئابوریم لەئاستی شکستدا نیە".

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ وریا کاڵی، خاتوو نەسرین دەڵێت "لەو شەڕە ساردەی لەنێوان ئێران لەلایەک و ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئەوروپادا هەیە، ئێران دەیەوێت نیشانی بدات بەرامبەر بەمە من هاوپەیمانی ئابوریم لەگەڵ چین و تا ئاستێک سەربازی لەگەڵ ڕوسیادا هەیە".

خاتوو نەسرین پێیوایە ئێران چەند مەبەستێکی لەم ڕێککەوتنە هەیە، لەوانە بەم هەنگاوە پێگەی ئەمەریکا لەناوچەکە لاوز دەکات و دەیەوێت لە وتووێژی ناوکی لەگەڵ ئەمەریکا و ئەوروپادا بتوانێت هەندێک پاشەکشە بە داواکانیان بکات، هەروەها هەڵبژاردنی داهاتوو بتوانێت دەنگدەرێکی زۆ بۆ سندوقەکانی دەنگدان ڕابکێشێت .

زانیاری زیاتر لەدەقی ووتوێژەکەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:33 0:00


XS
SM
MD
LG