Accessibility links

سەلیم کۆیی: حیزبە ئیسلامیەکان توشی چەق بەستوویی بوون


سەرکردەیەکی پێشووی کۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، خەڵک لەهەموو حیزبەکان نیگەرانە بە حیزبە ئیسلامیەکانیشەوە، چونکە حیزبەکان خاوەنی پرۆژەی ستراتیژی نین بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا و خەڵک لێ یان نائومێدبووە.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، سەلیم کۆیی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کە دواتر دەستی لەکارکێشایەوە، پێیوایە حیزبە ئیسلامیەکان لە کوردستاندا توشی چەق بەستویی بوون، دەڵێت"تا ساڵی 2000 حیزبە ئیسلامیەکان لە گەشەکردندا بوون، چونکە خەڵک ئومێدی هەبوو پێ یان، بەڵام دوای بەشداری کردنیان لەحکومەت و دروستبوونی گرفتی ناوخۆیی، ڕای خەڵکی گۆڕا."

سەلیم کۆیی، جەختیکردەوە "گۆڕینی ناو و دروشم لەلایەن حیزبە ئیسلامیەکانەوە ئەزمونکراوە و گرنگ نیە، حیزب کە ناو دەگۆڕێت، دەبێت هەنگاوی نابێت و بەرەوپێش چووبێت، بەڵام ناوگۆڕین بێ هەنگاونان، سلبیاتیشی دەبێت، چونکە دەنگدەری ئیسلامی هاوسۆزە لەگەڵ ناوە ئیسلامیەکەدا."

سەلیم کۆیی، ڕوونیشیکردەوە گرفتی ناوخۆیی حیزبە ئیسلامیەکان و چاوبڕینە پۆست و نەبوونی ئامانجێکی گەورە تا لەڕێگەی پرۆژەوە کار بۆ ئەو ئامانجە بکرێت، هۆکاری پاشەکشەی حیزبە، وتی"دابەشکردنی پۆست لەناو حیزب گرفتی دروستکردووە، حیزبی ئیسلامی پێویستە پرۆژەی هەبێت و خەڵک لە پرۆژەکەی تێبگەیەنێت، تا بڕواتە دەسەڵات، ناکرێت لەدەسەڵات نیگەران بیت و بەشداری لە کێکی دەسەڵاتیشدا بکەیت."

دەربارەی مانەوەی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی لە پۆستەکانیان لەوەتەی ئەو حیزبانە دامەزراون، سەلێم کۆیی دەڵێت"ئەوان دەستیان بە پۆستەکانیانەوە گرتووە تا حیزبەکان لێک نەترازێن، پێیانوایە کۆنترۆڵی حیزب لای ئەوانە، لەکاتێکدا گەر پێیانوابێ کەس لەوان باشتر نیە بۆ جێگەکانیان، کارێکی خراپە، ئەمە وادەکات حیزب لەگەشەدا نەبێت."

.لە کۆتایی گفتووگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، سەلیم کۆیی سەرکردەی پێشووی کۆمەڵی ئیسلامی، پێیوابوو حیزبە ئیسلامیەکان موقاوەماتی باشیان بۆ چوونە پێشەوە تێدایە و خەڵکێکی زۆری خۆبەخشیان هەیە، بەڵام گرفتی نەبوونی پرۆژەیەکی هەمەیە لایەنە و چوارچێوەیەکی فراوانیان هەیە، تا بەرەو دەسەڵات هەنگاو بنێن، وتی"حیزبە ئیسلامیەکان نابێت تەنها سەرقاڵی کاری بانگەواز بن، چونکە لەدەرەوەی ئەوانیش بانگخواز زۆرە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:34 0:00


XS
SM
MD
LG