Accessibility links

دۆزینەوەی شارێکی دێرین لە میسر


تیمێکی شوێنەوارناسی لە میسر ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند شارێکیان دۆزیوەتەوە کە پێیان وایە هەزاران ساڵ کۆنەو کەوتۆتە ژێر لمەوە.

تیمەکە دەڵێت پاش چەندین هەفتەی کارکردن بۆ لابردنی لم ئەوان " شارێکی گەورەیان دۆزییەوە کە لە دۆخێکی باشدایە، نزیکەی هەموو دیوارەکانی ماون و ژوورەکان پڕن لە کەرەستەی پێداویستی ڕۆژانە."

بێتسی بریان پرۆفیسۆری شوێنەواری میسر لە زانکۆی جۆنس هۆپکنس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند دۆزینەوەی شاری ونبووی ئاتەن، نزیک لوکسەر، شوێنی دۆڵی پاشاکان "دووهەمین دۆزینەوەی شوێنەواری گرنگە لە پاش دۆزینەوەی گۆڕی تووت عانخ ئاموونەوە."

بریان گوتیشی ئاتەن " سەرنجێکی دەگمەنمان بۆ ژیانی میسرییە کۆنەکان دەداتێ لەو کاتەی کە ئیمپراتۆریەتەکە لە دەوڵەمەنترین کاتیدا بوو."

شوێنەوارناسی بەناوبانگی میسر و وەزیری پێشووی شوێنەوارناسی زاهی حەواس بەڕێوەبەرایەتی تیمی شوێنەوارناسییەکەی کردووە دەڵێت " چەندین تیمی بیانی بەدوای ئەم شارەدا گەڕاون بەڵام نەیاندۆزییەوە."

شوێنەوارناسان لەوبڕوایەدان مێژووی ئەم شارە بۆ سەردەمی ئامینهۆتێپی سێهەم بگەڕێتەوە کە لە ساڵی 1391 بۆ 1353 ی پێش زاین دەسەڵاتی هەبووە.

XS
SM
MD
LG