Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: ئامانجی بەڕێوەبەرایەتی بایدن لە وەگەرخستنەوەی سەودا ئەتۆمییەکە بۆ رێگریکردنە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە بۆمی ئەتۆمی 


ئەحمەد ئەسکەندەری
ئەحمەد ئەسکەندەری

ئەحمەد ئەسکەندەری نوسەر وشیکاری سیاسی دەڵێت لە پێناو بەرەوپێشچوونی وتوێژەکانی وەگەڕخستنەوەی سەودا ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 زلهێزانی جیهان لەگەڵ ئێران دەستەبەریان کرد ، دەبێت گەمارۆکان کە لە سەروەختی ترەمپدا بەسەر تاراندا سەپێندران هێدی هێدی گەمارۆکان هەڵبگیرێن و ناکرێت هەموویان لەیەک کاتدا هەڵبوەشێندرێنەوە.

رۆژی سێشەممە لایەنانی نێودەوڵەتی ئەوانەی رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 یان لەگەڵ ئێران دەستەبەر کرد، لە ڤیەنا دەستیان بە نێوەندیگیری لە نێوان شاندی ئەمەریکا وئێراندا کرد کە بەمەبەستی گەڕانەوەی ئەمەریکاییە بۆ سەودا ئەتۆمییەکە وهەروەها پابەندکردنی ئێرانە بە تەواوی مەرجەکانی ئەو رێککەوتنەوە .

ئەحمەد ئەسکەندەری نوسەر وشیکاری سیاسی بنکە لە وڵاتی سوید دەڵێت " ئێران هەمیشە خەریکی فێلکردنە بەڵگەی ئەوەش هەر ئەمڕۆ ئێران دانانی جۆری نوێی ئامێری سەنتەرفیوجی راگەیاند".

بەڕێز ئەسکەندەری دەشڵێت ئەم هەنگاوەی بەڕێوەبەرایەتی جۆو بایدن بۆ چوونە پێشەوە و وتوێژکردنی بۆ وەگەڕخستنەوەی رێککەوتنامەکەی ساڵی 2015 دەستەبەرکرا ،هەمان ئامانجی بەڕیوەبەرایەتی ئۆبامای هەیە کە ئەویش رێگریکردنە لەوەی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمیدا رانەگات بۆ ئەوەی هەڕەشە لەسەر ناوچەکە و بەتایبەت و لەسەروهەموویانەوە دەوڵەتی ئیسرائیل دروست نەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:51 0:00


XS
SM
MD
LG