Accessibility links

وتووێژی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمەریکا


سەڵاح بایەزیدی و دەخیلی شەممۆ لە ستۆدیۆی دەنگی ئەمەریکا
سەڵاح بایەزیدی و دەخیلی شەممۆ لە ستۆدیۆی دەنگی ئەمەریکا

ڕۆژی سێشەممە نوێنەرانی ئەورپا لە ڤییەنا دەستیان کرد بە نێوەندگیریکردن لە نێوان کاربەدەستانی ئێران و ئەمەریکا لە کاتێکدا کە ئەوان دەیانەویت هەردوو وڵات بگەڕێنەوە بۆ پابەندبوونی تەواویان بە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 .

واشنتن سێ ساڵ لەمەوبەر لە دەمی بەڕێوەبەرایەتی پێشووی دانۆڵد ترامپ تاکلایەنە لەو ڕێککەوتنە کشایەوە و سزا ئابورییەکانی سەپاندەوە بەسەر کۆماری ئێسلامی ئێراندا لەو کاتەشەوە ئێران بە بەردەوامی سنووری ڕێککەوتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بەزاندووە.

لە کاتێکدا تاران بەردەوام " دانوستانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ " یئەمەریکای نەیاری لەمێژینەی ڕەت کردەوە، واشنتن ڕۆژی دووشەممە گوتی پێشبینی دەکات وتووێژەکان قورس بن . هیچ لایەکیان پێشبینی پێشوەختیان بۆ بەرەوپێشچوون نەکردووە.

سەڵاح بایەزیدی نوێنەری حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لەم وتووێژە ناڕاستەوخۆیە دەکات وپێی وانیە کە وتووێژەکان ئاسان بن و دەڵێت " لە لایەک ئێران داوای لادانی هەموو گەمارۆ ئابورییەکان دەکات، لەلایەکی تریش ئەمەریکا وەکو جۆبایدنیش گوتی، داوا دەکات سەرەتا دەبێت ئێران بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوونی بە ڕێککەوتنەکە."

هەرچەندە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ئێران یەكێک بوو لە ئەجێندای هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆک بایدن بەڵام بەڕێز بایەزیدی دەڵێت " لە نێو بەڕێوەبەرایەتی ئێستاشدا ناکۆکی لەسەر ئەوە هەیە چۆن لەگەڵ ئێراندا مامەڵە بکرێت."

دەقی وتووێژەکەی هاوکار دەخیلی شەممۆ لەگەڵ سەڵاح بایەزیدی

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:41 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG