Accessibility links

چوار ڕۆژنامەوانی کورد لە وان ئازاد دەکرێن


دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسێی ڕۆژنامەوانە دەستگیرکراوەکانی ئاژانسی مەزۆپۆتامیا، عەدنان بیلەن و جەمیل ئوغور، ڕۆژنامەواونانی ئاژانسی ژن نیوز شەهریبان ئەبی و نازان سالا و ڕۆژنامەوان نەینەب تورغوتی کە هێشتا دەستگیر نەکراوە لە دادگای تاوانی قورسی وان بەڕێوە چوو.

لە دانیشتنەکەدا هەر پێنج ڕۆژنامەوانەکە تۆمەتی"ئەندامێتی لە کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە" خرایە پاڵیان دادگا وەکو بەڵگە باسی لە وتووێژی ڕۆژنامەوانەکان بە ڕێگای تەلەفۆنی و دیمانەکانیانی لەگەڵ دانیشتواندا کرد.

ڕۆژنامەنوسانیش لە بەرگریکردنەکەیاندا ئەوەیان خستەڕوو کە تەنیا کاری ڕۆژنامەوانیان کردووە و وتیان ئەو بەڵگانەی کە لە لایەن داواکاری گشتیەوە خراوەتە ڕوو کاری ڕۆژنامەوانی ئەوان پشتڕاستدەکاتەوە.

پاش بەرگری پارێزەرەکانی ڕۆژنامەوانەکان، دادگا بڕیاری ئازادکردنی 4 ڕۆژنامەنووسی کوردی دا . سەردار ئاڵتان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات (DFG) ڕایگەیاند،بەم دۆسێیە بینی کە جارێکی دیکە ئامانجیان ڕێگرتنە لە کاری ڕۆژنامەوانی.

ئەو گوتیشی " ئەو هەواڵانەی ئەوان دایانڕشتووە وەکو تاوان لێی دەڕوانرا. ئێمە هەمو کاتێک دەڵێین ئەو کارەی کە دەیکەیت کارێکی پیرۆزە. کاری ڕۆژنامەوانی بۆ پاشەڕۆژی کۆمەڵگەیە. بەڵام ئێمە ئەمڕۆ ئەنجامێکی باشمان بەدیکرد، هەرچەندە ئێستا ژمارەیەکی زۆری ڕۆژنامەوانان لە زیندانەکانی تورکیادان. پێویستە ئەوانەش هەمویان ئازاد بکرێن."

جێی وەبیرهێنانەوەیەکە ئاژانسی مەزۆپۆتامیاو ژن نیوز ئەو ڕاپۆرتە فەرمییانەی نەخۆشخانەیان بڵاوکردەبۆوە کە تیایداگوترابوو جوتیاران سێرڤێت تورگوت و عوسمان شیبان لەلایەن سەربازانی تورکیاوە ئەشکەنجە درابوون .ڕۆژی 9ی مانگی دەی ساڵی2020 هێزە ئەمنییەکان لە شاری وان لە دژی جین نیوز مەزۆپۆتامیا ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد و ئەو چور ڕۆژنامەنوسە دەستگیر کران.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:26 0:00


XS
SM
MD
LG