Accessibility links

پەرلەمانتاری هەدەپە عومەر فاروق گەرگەلیئۆغڵو لە ئانکەرە دەستگیر دەکرێت


شەوی ڕابردوو پۆلیس لە ئانکەرە چووە ماڵی عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵوی پەرلەمانتاری هەدەپە و بە زۆر برا بۆ زیندان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی کێشەی دڵ گەرگەلیئۆغڵو ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئانکەرە کرا.

پەرلەمانتارانی هەدەپە عەبدوڵا کۆچ، ئایشە ئاجار باشاران، مەحموت توغرول، ئەرۆل کەتیرچلار، مەحموت توغرول، فاتما کورتولەن و چەندین کەسی دیکە لە بەردەم نەخۆشخانەکە کۆبوونەوە.

پەرلەمانتاری هەدەپە مەحموت توغرول لەبارەی دۆخی گەرگەلیئۆغڵو قسەی کرد و گوتی"پەرلەمانتاری ئێمە عومەر فاروق گەرگەرلیوغڵو لە ئێمە دەڕفێنن. ئێوارەی دوێنێ هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و بە نایاسایی دەستگیریان کرد و بردیان بۆ زیندان. ئەو پەرلەمانتارەمان لە زیندان توشی گرفتی دڵ بوو. ئێستا هاوڕێکانمان هاتونەتە نەخۆشخانەو هیچ زانیارییەکامان لەسەر ئەو پێنادەن."

هەروەها عەبدوڵا کۆچ پەرلەمانتاری هەدەپە لە بەردەم نەخۆشخانەکە لێدوانێکی بۆ دەنگی ئەمەریکا دا و گوتی، نادادپەروەرییەکی گەورە بەرامبەر بە گەرگەلیئۆغڵو دەکرێت. کۆچ بەم شێوەیە باسی ڕەوشەکەی کرد " کاتێک دەیانویست بەڕێز گەرگەلیئۆغڵو بگرن، من ڕۆشتم بۆ ماڵیان. من بینیم کە هێشتا خۆی نەگۆڕیبوو دەیانویست بیبەن. بە زۆر فشار پەرلەمانتارەکەمانیان برد بۆ زیندان."

کۆچ سەبارەت بە هۆکاری ئەو کردەوانە گوتی "ئیتر ئاکەپە ومەهەپەی هاوکاری ناتوانن لە تورکیا هیچ شتێک چارەسەر بکەن. بۆ پینەکردنی شتەکانی خۆیان هێرش دەکەنە سەر پارتەکەمان و پەرلەمانتارەکانمان. بەڵام چی ئەبێت با ببێت ئەوان ناتوانن خۆیان لەو تاوانانە دەرباز بکەن."

لە 17 ی مانگی سێ دا پارێزبەندی لەسەر گەرگەلیئۆغڵو لەلایەن پەرلەمانەوە هەڵگیرا. هەر پاش ئەوە گەرگەلیئۆغلو دەستی بە چالاکیەکانی کرد لە ناو ئەنجومەنەکە نەچووبۆ دەرەوە. 21 ی مانگی سێ پۆلیس بە زۆر گەرگەلیئۆغڵویان لە نێو ئەنجومەنەکە دەرکرد و دەستگیریان کرد، پاشان ئازاد کرا. شەوی ڕابردوو لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیر کراو برا بۆ زیندان.

پەیامنێرمان لە ئانگەرە ئەیوب دەمیر ئەم ڕاپۆرتەی بۆ ناردوین.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:44 0:00


XS
SM
MD
LG