Accessibility links

ئاوڕدانەوەی یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا لەسەر پرسی مافی مرۆڤی ئێران 


بە پێی هەواڵێکی ڕۆیترز یەکێتی ئەوروپا بڕیارە کۆمەڵێک کاربەدستی ئێرانی بخاتە لیستی ڕەشەوە و ڕووبەڕووی سزایان بکاتەوە بە هۆی ئەوەی دەستیان بووە لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 دا لە ئێران.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش لە دواهەمین ڕۆژی مانگی سێ، ڕاپۆرتی ساڵانەی مافی مرۆڤی خۆی بڵاو کردۆتەوە.

ئەنتۆنی بڵێنکێن نیگەرانی خۆی لە مەڕ ڕەوشی خراپی مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری دونیا ڕاگەیاندوە و باسی لەوە کردووە کە وڵاتێکی وەک ئێران نەوەک مافەکانی مرۆڤ لە ناوخۆدا پێشێل دەکات بەڵکو هۆکاری پێشێلکاری مافی مرۆڤیشە لە وڵاتانی وەک سوریا و عێراق.

ئەم سەرنج خستن و ئاوەڕدانەوەیە لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپاوە تا چەند دەتوانێت کاریگەریی هەبێت لە سەر وەستاندنی ئەو پێشێلکارییانە.

ئایا ئەو سزانەی کە یەکێتی ئەورووپا بڕیارە رووبەڕووی کۆمەڵێک کاربەدەستی ئێرانی بکاتەوە بە هۆی بێ هیوابوونی وڵاتانی ئەورووپایە لە چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای گفتوگۆوە لەگەڵ ئێران؟

زانیارییەکان لەسەر ئەو سزانە چین و بڕیارە بە شێوەیەک سزا بدرێن؟

زانیارییەکان لە سەر ڕاپۆرتی ساڵانەی مافی مرۆڤی ئەم ساڵی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆ بەشی ئێران چین؟

ئێران بە چی شێوەیەک پێشێلکاریی مرۆیی لە وڵاتانی دراوسێی وەک عێراق و سوریا ئەنجام دەدات؟

ئایا ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی دیکە بایەخ و سەرنج دەدرێ بە پرسی مافی مرۆڤ و دەکرێت گەشبین بە باش بوونی ڕەوشەکە؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە بەفراو نوری لە دەنگی ئەمەریکای بەشی کوردییەوە لە واشنتن لەگەڵ ڕەحمان جەوانمەردی چالاکی مافی مرۆڤ و کەمینەکان لە هۆڵەنداوە گفتوگۆی کردوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:29 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG