تەنانەت بەبێ گفتوگۆی ڕووبەڕوو ، کە تاران ڕەتی کردووەتەوە، بوونی هەردوو وڵاتی ئێران و ئەمەریکا لە پایتەختی نەمسا، هەنگاوێک بەرەو پێشچوونە لە هەوڵەکان بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکەوە.
کاربەدەستێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا، ڕێکخەری ڕێککەوتنەکە، ئامانجەکە ئەوە بوو لە ماوەی دوو مانگدا بگەن بە ڕێککەوتنێک.
سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ساڵی 2018 یەکلایەنە لە ڕێککەوتنەکە کشایەوەو سزاکانی جارێکی تر سەپاندەوە بەسەر ئێراندا، ئەمەش وایکرد تاران سەرپێچی لەو سەودا ناوکییە بکات. سەرۆک جۆو بایدن هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنەکە دەدات، بەڵام واشنتن و تاران هەردووکیان ناکۆک بوون لەسەر ئەوەی کێ یەکەم هەنگاو دەنێت بۆ وابەستەبوونی بە ڕێککەوتنەکەوە.
سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئەوروپایی ڕایگەیاند "ئێران و ئەمەریکا لە هەمان شارۆچکە دەبن، بەڵام لە هەمان ژووری کۆبونەوە نابن". ئەو گوتیشی ئەمەش گەیشتنە بە نزیکبوونەوەی چارەسەری دیپلۆماسی.
کاربەدەستەکەی یەکێتی ئەوروپا گوتریشی لە وتووێژانەدا هەوڵ دەدرێت باس لە ڕیزبەندی ئەو سزایانە بکرێت کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەتوانێت لەسەر ئێران لایبدات و وابەستەییە ناوکییەکانی ئێران.
ئەم وتانەش پاش کۆبونەوەکەی ئێران، چین، ڕوسیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا بوو کە بە ڕێگای ئۆنلاین لەسەر بابەتی ڕێککەوتنە ناوکییەکە ئەنجام درا.