Accessibility links

گرژی و ئاڵوزی لە نێو هۆڵی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت


پەرلەمان
پەرلەمان

ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بەڵام لەو کۆبونەوەیەدا بەهۆی قسە و هەڵویستەکانی دوو ئەندام پەرلەمان لە فڕاکسیۆنە جیاجیاکان کاردانەوە و نیگەرانیەکی زۆر دروست دەکات.

دکتۆر کازم فاروق سەرۆکی فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی کە نیگەران دەبێت لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان پێلاوەکانی خۆی ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکات و بەمەش نیگەرانی لێدەکەوێتەوە و بەشێک لە پەرلەمانتاران داوای هەڵویستی جدییان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرد و سەرۆکی پەرلەمان دکتۆر ڕێواس فایەق ڕایگەیاند "دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرنامەی کاری داناوە و ئەگەر ئەو پێلاوە بە شەخسی بۆ سەرۆکی پەرلەمانە ئەوا لێی دەبورێت ئەگەر بۆ پەرلەمانی کوردستانە وەکو دامەزراوە ئەوا پەرلەمانی کوردستان قسەی خۆی دەبێت".

لە لایەکی تریش بەهۆی قسەکانی هاورێ مەلا ستار ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فڕاکسیۆنی یەکێتی نشتیمانی کوردستان کە باسی لەوە کرد حکومەتی هەرێم حکومەتێکی مێیینەی مودێلە ئەم قسانە نیگەرانی زۆری دروستکرد، لەوبارەیەوە چالاکێکی سیاسی ژن پێی وایە ئەو لێدوانەی ئەو ئەندام پەرلەمانە سەبارەت بە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوە ڕادەی کلتوری پیاو سالاری ئەو نوێنەرانەی خەڵک نیشان دەدات لە دامەزراوەیەک کە بە باڵاترین دامەزراوەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:47 0:00


XS
SM
MD
LG