Accessibility links

داواى جێبەجێکردنى سیستەمى لامەرکەزى کارگێڕى و دارایی لە هەرێمى کوردستان دەکرێت 


نێو بازاڕی شاری هەڵەبجە
نێو بازاڕی شاری هەڵەبجە

ئیدارەى پارێزگاى هەڵەبجە دەڵێت، بەجێبەجێ کردنى سیستەمى لامەرکەزى ئیدارى و شۆڕکردنەوەى دەسەڵاتەکان بۆ حکومەتە خۆجێهیەکان، هەنگاوێک لەو چەقبەستوویەى کە پارێزگاکەى تێکەوتووە دەباتە پێشەوە، مامۆستایانى زانکۆ و یاسا ناسانیش دەڵێن لە نەبوونى دەستووردا لە هەرێمى کوردستان نەتوانراوە لامەرکەزیەتى ئیدارى جێگیر بکرێت، کە جێبەجێکردنى ئیدارە و هاووڵاتى زیاتر لە یەکتر نزیک دەکاتەوە بە چاودێرى حکومەت .

د. ئیسماعیل نەجیم زەنگەنە مامۆستا لە زانکۆى جیهانى سلێمانى لە لێدوانێکدا بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند " لامەرکەزیەت وەک سیستەم لە کارنامەى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان جێگەى کراوەتەوە، بە جێبەجێکردنى سیستەمەکە بە تایبەتى لە ڕووى کارگێڕى و داراییەوە، ئیدارە و هاووڵاتى زیاتر لە یەکتر نزیک دەکاتەوە، جێبەجێکردنى سیستەمەکەش بە چاودێرى حکومەت دەبێت".

کاوە عەلى جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند " ئەگەر لامەرکەزى جێ بەجێ بکرێت، دەسەڵاتەکان بدرێنە پارێزگار ئەوا ئەو ڕۆتیناتانەى کە پارێزگاکەى تێکەوتووە ڕزگارى دەبێت و هەنگاوى گەورەش لە بوارى وەبەرهێنان دەنێت، بەڵام تەنها دەرکردنى یاسا گرنگ نیە ، گرنگ جێبەجێکردنیەتى ".

د. ئارام محمد قادر مامۆستا لە زانکۆى هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگى ئەمەریکاى ڕایگەیان "جیاوازى زۆر هەیە لە نێوان ئاوەدانکردنەوەى ناوچەکان لە کوردستاندا، کە ئەمەش بۆ نەبوونى لامەرکەزیەتى ئیدارى و کارگێڕى دەگەڕێتەوە، بەتایبەتى کۆکردنەوەى داهاتى ناوچەکان و دواتر دابەشکردنەوەى، داتاکان ئەوە دەردەخەن کە هێشتنەوەى دەسەڵاتەکان لە مەرکەز و شۆڕنەکردنەوەیان لە ساڵانى ڕابردوودا گرفتى گەورەى دروستکردووە."

لە پارێزگاى هەڵەبجە، حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاکان تەنها 30 ملیار دینارى بۆ پارێزگاکە تەرخانکردووە، کە بە پێى ژمارەى دانیشتوان مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکەدا کراوە، ئەمەلەکاتێکدایە ئیدارەى هەڵەبجە دەڵێن گەر پڕۆژەى پردى توەقوت بەو بڕە پارەیە جێ بەجێ بکەن تەنها 6% بڕە پارەکە دەمێنێتەوە بۆ پڕۆژەى نوێ کە لە ساڵى 2014 وە تا ئێستادا 254 پڕۆژە بە هۆى بێبودجەییەوە ڕاگیراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:33 0:00


XS
SM
MD
LG