Accessibility links

کەشتی ئێم ڤی ئێڤەر گیڤن کەوتەوە ڕێ


کەشتی ئێم ڤی ئێڤەر گیڤن، گەورەترین کەشتی بازرگانی لە جیهاندا

کەناڵی سویس کرایەوە بۆ کەشتییە بارهەڵگرەکانی جیهان پاش کەوتنەوە ڕێی کەشتی بارهەڵگری ئێم ڤی ئێڤەر گیڤن.

کەشتی ئێم ڤی ئێڤەر گیڤن لەو چەقینەی تێیکەوتبوو لە کەناڵی سویس دەرهێنرایەوە پاش نزیکەی یەک هەفتە کە بە هۆی چەقینی کەشتییەکەوە ئەو کەناڵە گرنگەی سویس داخرا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەدمێرال ئوسامە ڕەبیع، سەرۆکی دامەزراوەی کەناڵی سویس دەڵێت کەناڵەکە کراوەتەوە بۆ هاتووچۆی کەشتییەکان.

دیمەنە تەلەفزیۆنییەکان ئاهەنگ گێڕانی کەشتیەوانەکان نیشان دەدەن پاش ئەوەی کەشتی ئێم ڤی ئێڤەر گیڤن لەو چەقینەی تێیکەوتبوو دەرهێنرایەوە. ئەم کەشتییە هێندەی چوار ستادیۆمی فوتبۆڵ درێژە و لە نێوان هەردوو لێواری کەناڵی سویسدا چەقیبوو.

کۆمپانیای زانیارییە دەریاییەکانی لیۆید دەڵێت چەقینی کەشتی ئێم ڤی ئێڤەر گیڤن ڕۆژانە زیانی 9 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری داوە لە بازرگانی نێوان ئاسیا و ئەوروپادا.

لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەم درامای چەقینە لە کەناڵی سویس، لە ئێستادا 425 کەشتی لە هەردوو سەری کەناڵی سویسەوە چاوەڕوانی کەوتنەوە ڕێ دەکەن لە هەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورەوە.

XS
SM
MD
LG