Accessibility links

هەوڵەکان بۆ جوڵاندنی کەشتی ئێڤەر گیڤن


دیمەنێکی کەشتییە چەقیوەکەی کەناڵی سویس

ئەو کەشتییە بارهەڵگرەی نزیکەی یەک هەفتەیە لە کەناڵی سویس چەقیوە، وەک کاربەدەستانی وڵاتی میسر دەڵێن بە ڕێژەی لە سەدا هەشتا بە ئاڕاستەیەکی دروستدا وەرچەرخاوە.
ئەم ڕاگەیاندنەش هیواکانی زیاتر کردووە کە بەم زووانە ڕێگەی بازرگانی دەریایی لەو کەناڵە گرنگەوە بکرێتەوە.

هاوکات خاوەنی کەشتییەکە دەڵێت لەگەڵ ئەوەشدا کە کەشتییەکە جوڵاوە بەڵام هێشتا ماوە بزانرێت چەندی تری پێدەوێت.

کەشتی ئێڤەر گیڤن، کە درێژییەکەی لە چوار ستادیۆمی فوتبۆڵ زیاترە، هاوکاتی خۆڵبارینەکەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لەو ناوچەیە، لە کەناڵی سویس چەقی و بووە مایەی ڕێگەگرتن لە هاتوچۆی بازرگانی و بە ملیار دۆلار زیانی بۆ ئابوری جیهان هەبووە.

ئوسامە ڕەبیع، سەرۆکی دامەزراوەی کەناڵی سویس لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوە کردووە "دوای ئەوەی کە کەشتییەکە بەتەواوەتی لەو چەقینە دەردەهێنرێتەوە، نزیکەی سێ ڕۆژ و نیو پێویست دەبێت تا هاتوچۆی دەریایی لەو کەناڵەدا ئاسایی ببێتەوە."

ڕەبیع، زوویەکی ئەمڕۆش دووشەممە وتوویەتی ئەو هەوڵانەی دراون بۆ وەرچەرخانی بەشی دواوەی کەشتییەکە سەرکەوتوو بوون.

XS
SM
MD
LG