Accessibility links

دۆخی پەناخوازێکی کورد لە ئەڵمانیا


پەناخوازان لە ئەڵمانیا
پەناخوازان لە ئەڵمانیا

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا، کاوان حەیدەری دەڵێت لە دۆخێکی نالەبار و ناڕووندایە. ئەو دەڵێت هەم لە رۆمانیا و هەم لە ئاڵمان دوو جار و بۆ ماوەی چەندین مانگ راگیراوە و لە ئەو ماوەیەدا تەنانەت تووشی نەخۆشی کوڕۆنا بووە و لە مەرگ ڕزگاری بووە.

کاوان حەیدەری
کاوان حەیدەری

کاوان ئێستا لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری هامبورگ لە ئەڵمانیا، لە ناوەندێكی ڕادەستکردنەوەی پەناخوازان ڕاگیراوە تا بیگێڕنەوە بۆ رۆمانیا و دەڵێت لە بەر پەیوەندی سیاسی نێوان رومانیا و ئێران، مەترسی هەیە کە ڕادەستی ئێران بکرێتەوە و گیانی لە مەترسیدایە چونکە چالاکێکی سیاسی بووە.

کاوان حەیدەری لە ٢٤ی مانگی ٣ی زاینی ئەم ساڵەوە مانی لە خواردن و خواردنەوە گرتووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:29 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG