Accessibility links

هەلەو واشنتن: تێڕوانینی نوێی ئەمەریکا و ئێران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەرنامەی ناوکی ئێران


هەر لەگەڵ هەڵبژاردنی جۆو بایدن بە سەرۆکی ئەمەریکا بابەتی سەودا ناوکییەکەی وڵاتانی زلهێزی جیهان لەگەڵ ئێران سەری هەڵدایەوە، کە دانۆڵد ترامپ سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا لە ساڵی 2018 تاکلایەنە لەو سەودا ناوکییە کشایەوە و سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا. پاش ئەوەش ئێران هێواش هێواش لە وابەستەیی بەرامبەر بە ڕێککەوتنەکە دوورکەوتەوە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هەڵوێستەکەی ئەمەریکا.

ئێستا جارێکی تر ئەو بابەت هاتۆتەوە گۆڕێ لە کاتێکدا جۆو بایدن لە میانەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیدا ڕایگەیاندبوو ئەگەر ببێت بە سەرۆکی ئەمەریکا ئەوا دەست بە وتووێژ لەگەڵ ئێراندا دەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتی بایدن لە سەرەتای دەستبەکاربوونی ڕایگەیاند بۆ زیندووکردنەوی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 پێویستە ئێران بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات پشتیوانیکردی تیرۆرسم و پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ ڕابگرێت.

هەفتەی ڕابردوو ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی داوای لە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن کرد پەیڕەوی ڕێبازی سەرۆکی پێش خۆی نەکات بە بەکارهێنانی ئەوپەڕی فشار، و گوتی ئێران تەنها ئەو کاتە پەیڕەوی ڕێککەوتنەکە دەکات کە دڵنیابێت لەوەی ئەمەریکا هەمو سزاکانی دژی ڕاگرتووە.

بە لەبەرچاوگرتنی تۆماری ڕەفتارەکانی ئێران ئایا دەکرێت متمانە بە کۆماری ئیسلامی ئێران بکرێت بۆ بەجێگەیاندنی بەڵێنەکانی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ زلهێزانی جیهاندا؟

ئایا واشنتن یان تاران کامیان هەنگاوی یەکەم دەنێن بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو سەودایە؟

ئایا بۆچی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیکردووە بە سەرکوتکردنی کوردەکان و لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆری خەڵکی لە شارە کوردییەکانی ئێڕاندا دەستگیر کردووە؟

ئەم ئەم دەستگیرکردنانە بەهۆی ڕووداوەکانی جەژنی نەورۆزە یان ڕژێمی ئێران ترسی تری هەیە؟

کاوە ئاهەنگەری شرۆڤەکاری سیاسی ئێران لە بەرنامەی هەلەو واشنتن وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە و دەڵێت " هەر لەسەرەتاوە لەو کاتەی کە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترامپ و بایدن بەڕێوە دەچوو زۆر کەس پێی وابوو ئەگەر جۆو بایدن بیباتەوە وەزعەکە باش دەبێت بۆ ئێران بەڵام من ئەو کاتەو ئێستاش لەسەر ئەو بڕوایەم کە ئەو خۆشییانەی کە زەمانی ئۆباما بۆ ئێران هەبوو ناگەڕێتەوە، بۆیە پێم وایە سەرۆک بایدن پێویستی بە قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانە دێرینەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەکێتی ئەوروپادا هەیە هەر بەو پێیەش چونکە کارو ڕەفتارەکانی ئێران مەترسی بۆ هاوپەیمانانی هەیە سەرۆک بایدنیش پشتی هاوپەیمانانی ئەمەریکا بەرنادات."

سەبارەت بە گرنگی هەڵوێستی ئیسرائیل لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا بەرێز ئاهەنگەری دەڵێت " ئیسرائیل بە ڕێککەوتنێک ڕازی دەبێت کە دەستی ئێرانی تیادا ببەسترێتەو چونکە لە ڕاستیشدا هەمو هەوڵی ئیسرائیل ئەویە دەستی کۆماری ئیسلامی لە بورای ئاسایشی ناوچەکە و چەکی ناوکی ببەسترێتەوە، ئەگەر ئەو متمانە بدات بە ئیسرائیل ئیسرائیلش پێم وابێت بەو ڕێککەوتنێک ڕازی دەبێت."

هەروەها دەشڵێت " ئێران جۆرێک لە تۆتالیتاریسمە لەبەردانواندن و شلبوونەوەیەک بە مانای نەمانییەتی بۆیە ناتوانێت ئەو کارە بکات چونکە ئەگەر ئەو کارە بکات ئەو نەمانی ئێرانە، بۆ نمونە ئەگەر ئێمە ببینین ئێران بکشێتەوە لە ناوچەکە، ئێران بێت ئەو مەرجانە جێبەجێ بکات کە ڕۆژئاوا بۆی داناوە لە ئاسایشی هەرێمەکە، ئەوا توشی شکستێکی زۆر دەبێت، ئەگەر بێت ئەو مەرجانەی سەبارەت بە چی ناوکی، سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ جێبەجێ باکات ئەو کەسانە ئازاد بکات کە لە زیندان دان لێرەیە ئیتر گەلانی ناو ئێرانیش وزەیەکیان بۆدروست دەبێت کە لە ئاست کۆماری ئیسلامی بێدەنگ نەمێنن."

دەقی وتووێژەکەی حەیدەر کەریم لەگەڵ کاوە ئاهەنگەری

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:28:29 0:00


XS
SM
MD
LG