Accessibility links

بەلایەنی کەم 90 کەس بەهۆی توندوتیژی لە میانمار دەکوژرێن


بە گوێرەی شایەتحاڵەکان وچەندین ڕاپۆرتی هەواڵ، ڕۆژی شەممە لە میمار، بەلانی کەم 90 کەس کوژراون لە کاتێکدا جونتا بەردەوامە لە هەڵمەتێکی لە دژی خۆپیشاندەرانی دیموکراسی خواز لە ڕۆژی هێزە چەکدارییەکان لە سەرانسەری وڵاتەکە. ئەمەش یەکێک بوو لە کوشندەترین ڕۆژی خۆپیشاندان لەوەتای کودەتاکەی 1ی مانگی دووەوە.

ماڵپەڕی هەواڵی میانمار ناو دەڵێت بەلایەنی کەم 29 کەس لە ماندالای کوژراون لە ناویاندا منداڵێکی پێنج ساڵانیش و بەلایەنی کەم 24 خۆپیشاندەر لە میانەی پێکدادان لەگەڵ پۆلیس لە یانگۆن کوژراون.

ڕژێمی لەشکری نمایشی گەورەی لەشکری لە نایپیداوی پایتەخت ئەنجام دا بە بەبۆنەی ڕۆژی هێزە لەشکرییەکانەوە، کە یادی دەستپێکردنی بەرگری ناوخۆییە دژ بە داگیرکاری ژاپۆن لە کاتی جەنگی جیهانی دووهەمدا.

لە کاتێکدا کە هێزە لەشکرییەکان لەگەڵ ئۆتۆمبێلە سەربازییەکاندا نمایشیان دەکرد، سەرۆکی جونتا (حکومەتی لەشکری) ژەنەراڵ مین ئۆنگ هلاهینگ دووبارە بەرگری لە کودەتاکە کرد و بەڵێنی دا دوای هەڵبژاردنی نوێ واز لە دەسەڵات بهێنیت، بەبێ ئەوەی هیچ کاتێک بۆ هەڵبژاردن دیاری بکات.

ڕێبەرانی جونتا ڕەوایەتی بە کودەتاکە دەدەن و دەڵێن هەڵبژاردنەکانی هەشتی مانگی 11 ، کە پارتی کۆمکاری نیشتمانی بۆ دیموکراسی ئاون سان سوچی سەرکەوتنی تیایدا بەدەستهێنا، ساختە بووە بەڵام کۆمسیۆنی هەڵبژاردن ڕەتیدەکاتەوە. لەو کاتەوەی ئەو کودەتایە ڕوویداوە لە سەرانسەری وڵاتەکەدا خۆپیشاندان بەردەوامە لە کاتێکدا هێزەکانی ئاسایشیش بە توندی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوە.

ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەت دەڵێت حکومەتی لەشکری میانمار هۆشداری دابوو بە خۆپیشاندەران کە ڕەنگە ڕووبەڕووی مەترسی تەقەکردن لە سەریان ببنەوە لە خۆپیشاندانی ڕۆژی شەممەدا لە کاتێکدا وڵاتەکە یادی ڕۆژی هێزە لەشکرییەکان دەکاتەوە.

هۆشدارییەکەی جونتا لە کاتێکدا بوو کە بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژانەی گروپێکی چالاکوانان ڕۆژێک پێشتر 9 کەس لە میانمار کوژرابوون.

بە پێی ڕاپۆرتان لەوەتای ئەو کودەتایە دەستیپێکردووە بەلایەنی کەم 320 کەس کوژراون و زیاتر لە 2 هەزار و 900 کەسیش دەستگیر کراون.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا سزای داراییان خستۆتە سەر حکومەتی لەشکری میانمار و کاردارییەکانی لەشکرییان خستۆتە لیستی ڕەشەوە.


XS
SM
MD
LG