Accessibility links

ئەرکی ڕاپۆرتنوسی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤی ئێران درێژ دەکرێتەوە 


تەیمور ئەلیاس

ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە ٢٣ مانگی سێ لە دانیشتنی 46هەمینی خولی خۆیدا، بڕیاری درێژکردنەوەی ئەرکی جاوید ڕەحمان ڕاپۆرتنوسی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە ئێرانی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە پەسەند کرد.

لە بڕیارنامەکەدا داوا لە کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە کە هاوکاری تەواوی ڕاپۆرتنوسی تایبەت واتە جاوید ڕەحمان بکات و ڕێگەی پێ بدرێت بچێتە ناو ئێران و هەموو زانیارییەکی پێویستی بۆ دابین بکات بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکەی.

وردەکارییەکان لەبارەی بڕیارەکەوە چییە و بە گشتی ئەرکی ڕاپۆرتنوسی تایبەت چییە؟

کاردانەوەی ئێران لە بەرامبەر ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان چی بووە؟

کاریگەرییەکانی ئەن بڕیارە لەسەر داهاتووی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران چۆن دەبێت؟

بەو پێیەی کە ئێران ڕێگا نادات جاوید ڕەحمان بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی لە سەر پرسی مافی مرۆڤ سەردانی ئەو وڵاتە بکات، کەواتە ئەرکەکەی چۆن دەتوانێت جێبەجێ بکات؟

ئەنجومەنی مافەکانی مرۆفی نەتەوە یەکگرتوەکان بە چی شێوەیەک دەتوانێت گوشار بخاتە سەر ئێران بۆ وەستاندنی پێشێلکارییە مرۆییەکانی؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە بەفراو نوری لە دەنگی ئەمریکای بەشی کوردییەوە لە واشنتن گفتوی کردووە لەگەڵ تەیمور ئەلیاسی نوێنەری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ژنێڤ.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:06:56 0:00


XS
SM
MD
LG