Accessibility links

دۆسێی داخستنی هەدەپە لە تورکیا


داواکاری گشتی دادگای باڵای پێداچوونەوە هەفتەی ڕابردوو بە مەبەستی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، دۆسێیەکی لە دادگای قانونی بنچینەیی کردەوە.

لەو دۆسێیەی لەلایەن داواکاری گشتی ئامادە کراوە ئیدعای ئەوە کراوە کە " هەدەپە باڵی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) یە و هەدەپە بە کردەوەکانی خۆی دژی یەکگرتووبوونی خاکی تورکیایە."

هەروەها لە دۆسێکەدا داواکراوە بۆ پێنج ساڵ مافی کاری سیاسی لە 687 کەس بسەندرێتەوە لە ناویاندا هاوسەرۆکەکانی هەدەپە پەروین بوڵدان و میتات سانجار.

پەرلەمانتاری هەدەپە نوێنەری ئەستەنبوڵهودا کایا و پارێزەر هیدایەت ئەنمەک‌یش لە نێو ئەو 687 کەسەدان.

هودا کایا، ئەندامی پەرلەمانی هەدەپە
هودا کایا، ئەندامی پەرلەمانی هەدەپە


ئەندامی پەرلەمان کایا ڕایگەیاند کە حکومەت دەخوازێت بەم هەنگاوانە کاریگەری سیاسەتی هەدەپە نەهێڵێت. ئەو گوتی " لایەنگرانی هەدەپە لە لایەنگرانی هەموو پارتەکانی تر بەرپرسیار و هۆشیارترن. دەیان هەزار کەس بە هۆکاری سیاسی ڕوویان لە هەندەران کردووە، زیاتر لە 16 هەزار ئەندام پەرلەمان، سیاسەتمەدار، ئەندام و بەڕێوەبەری هەدەپە زیندانیکراون. بەڵام بە پێچەوانەوە لە نەورۆزی ئەمساڵدا بە ملیۆنان کەس لە هەموو تورکیا لە گۆڕەپانەکاندا دژایەتی سیاسەتەکانی زوڵمو ستەمیان کرد و پشتگیرییان لە هەدەپە کرد."

پارێزەر هیدایەت ئەمنک
پارێزەر هیدایەت ئەمنک


پارێزەر هیدایەت ئەنمەک ڕایگەیاند فشارەکانی دژ بە هەدەپە بەهۆی ترسی کاڵبوونەوەی ئاکەپەیە. ئەو گوتیشی " ئەم دۆسێیە بە تەواوەتی دژی یاسای تورکیا و یاسای نێونەتەوەیی کراوەتەوە. چونکە حکومەت دەزانێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەسەڵاتی خۆی لەدەست دەدات جا لە ئێستاوە لە ڕێگای دادگاکانەوە هەنگاوی دژ بە یاسا دەنێت. حکومەت دەیەوێت بەو هەنگاوانەی هەم کادیری هەدەپە و هەم دەنگدەرانی هەدەپە کەم بکاتەوە ".

پارێزەر ئەمنەک گوتیشی ئێستا هەموو کار و سیاسەتەکانی هەدەپە ڕوون و ئاشکرا بە پێی یاسایە و گوتیشی هەدەپە هیچ پەیوەندییەکی بە توندوتیژییەوە نییە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە ڕۆژی 31 ی مانگی 3 دادگای دەستووری لێکۆڵینەوە لە هەردوو دەستگیرکردن و هەڵوەشاندنەوی ئەندامێتی پەرلەمانی عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو دەکات .

زانیاری زیاتر لە ڕاپۆرتی پەیامنێرمان مەم بۆتانی ببیستە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:02:36 0:00


XS
SM
MD
LG