Accessibility links

گە‌شت و گوزاری هەڵەبجە: ناوچە‌ گە‌شتیاریە‌کانی هەڵەبجە و هەورامان ڕووبە‌ڕووی پیسبوون بونە‌تە‌وە


لە‌ ماوە‌ی دوو ڕۆژی نە‌ورۆزدا و لە‌ پارێزگای هەڵەبجە نزیکە‌ی 30 هەزار گە‌شتیار ڕوویان لە‌ 35 ناوچە‌ی گە‌شتیاری جۆرا و جۆری پارێزگاکە‌ کردووە‌ وبەهۆی نە‌بوونی هووشیاری ژینگە‌یە‌وە‌ ژمارە‌یە‌کی زۆر لە‌ شوێنە‌ گە‌شتیاریە‌کان ڕووبە‌رووی پیسبوون بوونە‌تە‌وە‌، 2 هاووڵاتیش، بە‌ دوو ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لە‌دە‌ستداوە.‌

ڕێباز عە‌بدولڕەحمان بە‌ڕێوبە‌ری گە‌شت و گوزاری هەڵەبجە بە‌ وە‌کالە‌ت لە‌ لێدوانێکدا بە‌ دە‌نگی ئە‌مەریکای راگە‌یاند "وە‌ک بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گە‌شت و گوزاری هەڵەبجە، ئامادە‌کاریان بۆ هاتنی گە‌شتیاران کردبوو، تیمە‌کانیان بە‌ پێدانی عە‌لاگە‌ی زبڵ و خاشاک و ڕێنمایی بۆ پاراستنی ژینگە‌ بڵاوە‌ پێکردبوو، بە‌ڵام گە‌شتیاران وە‌ک پێویست پابە‌ند نە‌بوون بە‌ پاراستنی ژینگە‌وە".‌

بە‌ڕێوبە‌ری گە‌شت و گوزاری هەڵەبجە دە‌ڵێت "ساڵی پار بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە‌، گە‌شتیاران نە‌یانتوانی ڕووبکە‌نە‌ ناوچە‌کە‌مان چ لە‌ ناوە‌ و چ لە‌ دە‌رە‌وە‌ی هە‌رێم ، لە‌م ساڵدا جارێکی دیکە‌ گە‌شتیارانی ناوە‌ڕاست و باشوری عێراق بە‌هۆی قە‌دە‌غە‌ی هاتووچۆوە‌ نە‌یانتوانی بێنە‌ پارێزگاکە‌مان، 30 هەزار گە‌شتیاری ناوخۆی لە‌ دوو ڕۆژدا ڕوویان لە‌ هەڵەبجە کردووە.

گە‌شتیاران کە‌ ڕوویان لە‌ ناوچە‌ گە‌شتیاریە‌کان کردبوو، ئاماژە‌یان بە‌جوانی سروشتی ناوچە‌کە‌ دە‌کرد و هیوایان دە‌خواست، گە‌شتیاران زیاتر سروشتی ناوچە‌کە‌ بپارێزن، داواشیان لە‌لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌کان دە‌کرد ڕێکاری یاسایی بگرنە‌ بە‌ر بە‌رامبە‌ر بە‌و کە‌سانە‌ی کە‌ ژینگە‌ پیس دە‌کە‌ن. لە‌یلا زاهیر گە‌شتیارە‌ و سە‌ردانی هەورامانی کردووە‌ ئە‌و دە‌ڵێت هێندە‌ ناوچە‌کە‌ پیس بووە‌، شوێنی دانیشتنی وە‌ک پێویست نە‌ماوە.‌

نە‌خۆشخانە‌ی فریاکە‌وتنی هەڵەبجەش لە‌ راگە‌یە‌نراوێکدا ئاماژە‌ی بە‌وە‌ کردووە‌ لە‌ دوو ڕۆژی نە‌ورۆزدا 350 هاووڵاتی ڕوویان لە‌ نە‌خۆشخانە‌کە‌یان کردووە‌، 2 هاووڵاتیش گیانیان لە‌ دە‌ستداوە‌، ژمارە‌یە‌ک تیمی پزیشک لە‌ ناوچە‌ گە‌شتیاریە‌کان بە‌ ئۆتۆمبیلی فریاکە‌وتنە‌وە‌، بە‌ردە‌وام ئە‌و گە‌شتیارانە‌یان بینووە‌، کە‌ پێویستیان بە‌ تیمە‌ پزیشکیە‌کان بووە.‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:12 0:00


XS
SM
MD
LG