جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕەخنەی گرت لە کشانەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لە ڕێککەوتنێکی ئەوروپا ئەوەی بە مەبەستی پاراستنی ژنان لە توندوتیژی دامەزراوە.
لەبەیاننامەیەکدا سەرۆك بایدن ڕەتکردنەوەی تورکیای بە " بێ هۆکار و مایەی نیگەرانییەکی قوڵ " ناونا .
سەرۆکی ئەمریکا گوتی : پێویستە لەسەر وڵاتان کار بکەن بۆ بەهێزکردن و نوێکردنەوەی پابەندبوونیان بۆ کۆتایهێنان بەتوندوتیژی دژ بەژنان ، و نەک ڕەتکردنەوەی ئەوڕێککەوتنە نێودەوڵەتییانەی کە بۆ پاراستنی ژنان و بەرپرسیارکردنی پێشێلکاران کراوە. ئەمە هەنگاوێکی مایەی نیگەرانییە بۆ دواوە پەیوەست بە بزووتنەوەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییهێنان بە توند وتیژی دژ بەژنان لەسەر ئاستی جیهاندا .
جێی باسە ساڵی 2011 تورکیا یەکەم وڵاتی ئەوروپا بوو ڕێککەوتنەکە بگرێتە ئەستۆ، بەڵام ئەردۆغان لە ڕۆژی شەممەدا ڵێ کشایەوە.
لەم ساڵانەی دواییدا ئەردۆغان و ئەندامانی دیکەی ئاکەپەی پارتی دەسەڵاتدار ئیدیعایان کردووە گوایە ڕێککەوتنەکە کە لە گەورەترین شاری تورکیادا واژوکرابوو ڕێبازە کۆنەپارێزەکان سنوورداردەکات.
ئەردۆغان لە میانەی وتارێکیدا لە ئەنقەرە لە مانگی هەشتدا بە پارتەکەی وتبوو: "ئێمە شوێن بۆ ژمارەیەکی کەم لە بەدڕەفتاران چۆڵ ناکەین کە هەوڵ دەدەن دیبەیتەکە بەرەو ئامرازێکی دوژمنکاری بەرامبەر بەهاکانمان بگۆڕن".
ئەم رێککەوتنە بە ئامانجی کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانی و پەرەپێدان بە یەکسانی رەگەزی واژوکرابوو، بەڵام ژنکوشتن لە ساڵانی دواییدا لە تورکیا زیادیکردووە.
کۆنەپارێزان لە تورکیا و پارتی ئاکەپەی ئەردۆغان کە لە بنەڕەتدا ئیسلامین، پێیان وایە ئەو ڕێککەوتنە بناغەی خێزانی دەشێوێنێت و هانی تودوتیژی دەدات.