Accessibility links

ناسا: هەسارۆکەیەکی گەورە لە21 مانگی 3دا لەنزیک زەویەوە لەواڵایی‌دا تێپەری


بەڕیوبەرایەتی فڕینی ئاسمان و واڵایی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا(ناسا) ڕایگەیاند هەسارۆکەیەک لەنزیک زەویەوە لەڕۆژی 21 ئەم مانگەدا تیپەڕیوە و لە زەوی بە نزیکەی 2 ملێۆن کیلۆمەتر نزیکبۆتەوە.

هەروەها ناسا ووتی ئەم دەرفەتێکی گەورە بوو بۆ زاناکان لەنزیکەوە تەماشیکەن و زانیاری لەسەری کۆ و شیکەنەوە.

ناسا ووتیشی ئەو هەسارۆکەیە ناوی 2001 FO32 لێنراوە، بەردێکی گەورەیە تیرەکەی بەنزیکەی 915 مەتر مەزەندە دەکرێت و بەر لە 20 ساڵ دۆزراوەتەوە.

پاوڵ چۆداس بەرێوەبەری ناوەندی توێژینەوە لە تەنە نامۆکانی نزیک زەوی ووتی " بەوردی ڕەوتی گشتی ئەو بەردە گەورەیەمان بەدەوری خۆردا دەزانی، هیچ دەرفەتێک نەبوو لەزەوی لە2 ملێۆن کیلۆمەتر کەمتر نزیکبێتەوە ".

ئەو دورییە 5.25 ئەوەندەی دوریی نێوان مانگ زەویە، بەڵام هێشتا نزیکە بەڕادەیەک 2001 FO32 بە هەسارۆکەیەکی مەترسیدار بۆ زەوی دانرێت.

ناسا ووتی 2001 FO32 بەخێرایی 124 هەزار کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا تێپەڕیوە، خێراتر لە خێرایی‌ ئەو بەردانەی نزیک لەزەویەوە تێپەڕیوەن.

زانای سەرپەرشتیاری تاقیگەی مووشەکە گەورەکان لەناسا لانسێ بێنێر ووتی "زۆر لەبارەی ئەم بەردە گەورەیەوە نازانین، بۆیە ئەم نزیکبوونەوەیە دەرفەتێکی بێوێنەبوو بۆ زانینی زیاتر لەسەر ئەم هاسارۆکەیە".

ناسا ووتیشی زاناکانی گەردوون بەهیوان لەشیکەرنەوەی زانیاریەکان و شکانەوەی تیشک لەبەردەکە قەبارە و پێکهاتەکەی دەستنیشانکەن.

ناسا زیاتر زانیاری لەمبارەیەوە ئاشکراکردو ووتی "کاتێک تیشکی خۆر لە ڕووی بەردەکە دەدات، کانزا جیاوازەکانی پێکهاتەی ئەو بەردە شەپۆلی تیشک لەخۆ دەگرن و هەندێک شەپۆل پێچەوانە دەکەنەوە، جیاوازی ڕەنگی ئەم شەپۆلانە کانزاکانی ڕوی بەردەکە دەستنیشان دەکات".

چۆداس ووتیشی "بەردەکە لە ئاسمانی باشوردا زۆرتر پرشنگداربوو، بەمەش زاناکانی گەردوون لەبەشی باکوری زەوی شەوێک بەر لەنزیکبوونەوەی دەرفەتیان هەبوو ئەو هەسارۆکەیە بە تلسکۆبەکان ببینن، بەڵام بۆ کەسانەی حەزو خولیای گەردوون ناسیەن هەیە دۆزینەوەی شارازایی بەناوچەکانی واڵایی دەویست".

ناسا ووتی "زیاتر لە 95% هەسارۆکەکانی لە زەویەوە نزیکەن، بەقەبارەی2001 FO32 یان گەورەترن و تائێستا هیچیان کاریگەر یان ئەگەری بەرکەوتنیان بەزەویدا لەسەدەی داهاتوودا نیە.

باخچەکانی ئاژەڵ لەجیهاندا هەوڵدەدن مرۆڤ ڤایرۆس بۆ گیانداران نەگوازێتەوە

ساندیاگۆ ،کالیفۆرنیا – کۆکینی گۆریلاکانی جۆری ناوچەی خاکە نزمەکانی ڕۆژئاوای ئەفریکا لەباخچەی ئاژەڵانی ساندیاگۆ (سفاری پارک) لەکالیفۆرنیا لەمانگی یەکدا یەکەم نیشانەی بەئاگابوونەوە بوو، دوای ئەوە ترسەکە بوو بەڕاست کاتیک دڵنیابوو کۆمەڵیک گۆریلا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

لەسەرانسەری جیهاندا زاناکان و بزیشکانی ئاژەڵان لەپێشبڕکێدان بۆ پاراستنی ئاژەڵان و گیانداران لەڤایرۆسی کۆرۆنا. زۆر چار هەمان هەنگاو دەنێن کە بۆ مرۆڤ دانراوە بۆ کەمکردنەوەی بڵاوونەوەی نەخۆشیەکە، لەوانە دورپارێزی و پشکنینی تەندروستی و کووتان.

کارین تەمەن 28 ساڵ یەکەم گۆریلایە لە جیهاندا لە26ی مانگی یەکی ڕابردوودا دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە باخچەی ئاژەڵانی ساندیاگۆ کووترا.

تائێستا کارین 2 کووتانی جۆری کۆمپانیای (زۆدس)ی وەرگرتوە، کەکۆمپانیایەکی تەندروستی ئاژەڵانە لە نیوجێرسی و هیج کاردانەوەیەکی لاوەکی نەرێنی نەبوە، لەوکاتەوە 9 مەیموون لەو باخچەیە 2 جار کووتراون، 5 لەجۆری بۆنۆبۆ و 4 لەجۆری ئۆرانگوتانس. هەروەها 4ی دیکە یەک کووتانیان وەرگرتوە 3 لە جۆری بۆنۆبۆ و یەک گۆریلا، مانگی 4ی داهاتوو کووتانی دووهەم وەردەگرن.

نادین لامبریسکی بەرپرسی تەندروستی ژیانی کێوی لە باخچەی ئاژەڵانی ساندیاگۆ ووتی "دوای نەخۆشکەوتنی 8 گۆریلاکە دەبەوو دەستبەچێ هەنگاو بۆ پاراستنیان بنێن ".

بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لەنێوان مەیمونەکاندا پەیوەندی بە تووشبوونی کارمەندێکی باخچەکەوە هەبووە هەڵگری ڤایرۆسەکە بوە، بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی نەخۆشیەکی لا دەرکەوێت. دوای دەرکەوتنی هەڵامەتێکی سووک 7 لەگۆریلاکان چاکبوونەتەوە، بەڵام مەیمونێکی تمەن گەورە تووشی هەوکردنی سی و تێکچوونی لێدانی داڵ بووبوو، چارەسەری بە ئەنتیبایەتیک ودەرمانی دڵ بۆ کراوە، هەروەها دەرمانی دژ بەڤایرۆس بۆ نەهیشتنی تووشبوونی خانەکانی جەستەی بەکارهاتەو.

بۆچی ڤاکسینی (زۆدس) Zoetis باشترینە؟

نزیکەی 36 باخچەی ئاژەڵان لەوڵاتەیەکگرتوەکاندا داوکاریان بۆ ڤاکسینی Zoetis

پێشکەش کردوە. ڤاکسینەکە بەشێوەیەکە هەندێک ئاژەڵ کاردانەوەی بەرگریان دژ بە ڤایرۆسەکە بەهێز دەبێت.

ڤاکسینی Zoetis مۆڵەتی لە وەزارەتی کشتوکاڵی وڵاتەیەکگرتوەکانەوە وەرگرتوە کووتانی تاقیکردنەوە بە ئاژەڵانی ساندیاگۆ بدرێت. بەڵام باخچەکانی‌‌کە دەبێت مۆڵەتی تایبەت بەخۆیان وەرگرن ئەگەر داواین بۆ ئەو ڤاکسینە هەبوو.

ئەرینجای بانیرجی توێژەرەوە لە زانکۆی مک ماستەر لەکەنەدا دەڵیت "لەئێستادا مرۆڤ گەورەترین هۆکاری گواستنەوەی ڤایرۆسەکەیە و کاریگەری گەورەی لەسەر گیانداران هەیە".

لە %98ی (دی ئێن ئەی) مەیموونە گەوروەکان هاوشێوەی مرۆڤە.

بۆ زاناکان دەرکەوتوە پشیلەو سەگ و شێر و پڵنگ و ئاسک و تووشی ڤایرۆسەکە دەبن، بەڵام مەڕ مانگاو بەراز تووشنابن.

زاناکان نیگەرانن لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەنێوان گیاندارە کێویەکاندا ئەوانەی مەترسی نەمانیان لەسەرە.

لەدانیمارک کارمەندانی کێڵگەی بەخێوکردنی (منک) بە هەڵە بونە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەنێوان ئەو گیاندارانەدا و بەم هۆیەوە حکومەتی دانیمارک بڕیای کووشتنی ملێۆنەهای دەرکرد.

هەنگاوەکانی بۆ پارستنی ئاژەڵان لە باخچەکان پەیڕەودەکرێت، بریتیە لە دەموچاوکردنی ڕووپۆش و خاوێنکردنەوەی ئامێرەکانی بەکاردێن، پشکنینی ڕێکخراو و دورخستنەوەیان و کەمکەردنەوەی تێکەڵاوبوونیان لەگەڵ مرۆڤ.

لایەنگرانی ژینگە: ژیانی زەوی بەندە بەبووژانەوەی دارستانەکان

جنێف ، سویسرا – بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی دارستانەوە، لایەنگرانی پارێزگاری لە ژینگە داوای بووژانەوەی دارستانکان و سیستەم بایۆلۆجیەکانی ژیان دەبەخشەنەوە دەکەن، وەک دەڵێن زیاتر مەترسی لەسەرە بەهۆی بەکارهێنانی نایاسیی‌یەوە.

دارستانەکان بە سیەکانی زەوی دادەنرێت، هۆکاری دروستکردنی هەوای پاکن بۆ هەناسەدان و ئاوی خاوێن بۆ خوارنەوە. ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێت زیاتر لە 1 ملیار کەس پشتیان بە خواردنی دارستانەکان بەستوە و 2.4 ملیار کەس دار و خەڵوز بەکاردێنن وەک سووتەمەنی بۆ خواردن و خۆگەرم کردنەوە.

سەربارەی ئەمەش تەندروستی جیهان تاڕادەیەکی زۆر پشت بە دەرمانی سروشتی لەبەرهەمی ڕوەک دەبەستێت. ڕاپۆرتەکانی نەتەوەیکگرتوەکان دەڵیت نزیکەی 25% ی دەرمانی تەندروستی لەوڵاتانی پیشکەوتوو، 80%ی وڵاتانی بەڕەوپێشکەوتن پشت بە ڕوەک دەبەستن.

بەڵام ئۆکسجینی لەلایەن 80%ی ڕوەک و گیاندارانی زەویەوە بەکاردێت مەترسی کەمبوونەوەی لەسەرە، لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری دارستانەکان لە ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی میت وێلکی دەڵێت "دارستانەکان و ژینگەی هەمەجۆری باێۆلۆجی لەمەترسیدان بەهۆی ئەو هەنگاوانەی کاردەکات بۆ گۆڕینی ژینگەکان بۆ کێڵگەی کشتوکاڵ و خراپ بەکارهێنانی".

هەروەها دڵێت "ساڵانە جیهان زیاتر لە 10 ملێۆن هیکتار دارستان لەدەست دەدات، ئەم پانتایی‌یە 2 ئەوەندەی پانتایی وڵاتی کۆستاریکایە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر کش و هەوا و چۆرە باێۆلۆجیەکان و خەڵکی هەیە. ئێمە دەزانین لابردنی دارستانەکان و تێکچوونی زەویەکان کاریگەری لە سەر خۆشگوزەرانی بەڵانی‌کەمەوە 3.2 ملیار کەس لەجیهاندا هەیە، زیاتریش لە 10% ی تێچوونی خۆچەیی گشتی جیهان ساڵانە دەبات کە دەدرێت بۆ بووژاندەنەوەی ژینگە لەدەستچوەکان".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:21 0:00


XS
SM
MD
LG