Accessibility links

عەلی عیسۆ: ‌هێشتا شەڕی تورکیا لە دەڤەری عەفرین ڕانەوەستاوە


لە 20ی مانگی یەکی ساڵی 2018 دا تورکیا هێرشی ئاسمانی ی بۆ سەر دەیان شوێنی عەفرین لە کردەوەیەکی سەربازیدا بە ناوی 'ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون' دەستپێکرد. ئەنقەرە ڕایگەیاند، کە ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ئەوەیە سنووری تورکیا لە دژی هێرشی سەر سنوور لە عەفرینەوە پارێزراو بێت . تا 15ی مانگی سێ، چەکدارانی سەر بە تورکیا شاری عەفرینیان گەمارۆدا و لە ژێر تۆپبارانی تۆپخانەکانیان ئابلوقەیان دا.

دخیلی شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا سەبارەت بە ڕەوشی عەفرین لە ئیستاکەدا لەگەڵ عەلی عیسۆ بەڕێوەبەری دەزگای ئێزدینا و چالاکوانی خەڵکی عەفرین بنکە لە ئەڵمانیا ئەم گفتوگۆییەی سازکردووە.

عەلی عیسۆ لەو بارەیەوە گوتی " مەخابن ڕەوشی عەفرین بەهۆی کۆنتڕۆڵی هێزەکانی تورکیاوە هێشتا باش نییە، ڕەوشی شارەکە و هەروەها سیڤیلەکان، هێشتا خەڵکی دەستگیردەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:32 0:00


XS
SM
MD
LG